Accessibility links

بەرپرسێکی باڵای داعش لەلایەن هێزەکانی سوریای دیموکراتیکەوە دەستگیر دەکرێت


ڕۆژی یەکشەممە، نووسینگەی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) ڕایگەیاند، کە یەکینەکانی دژە تیرۆر (YAT) بە پشتیوانی هێزی هاوپەیمانان ڕێبەرێکی داعشیان دەستگیر کرد. بە پێی ڕاگەیاندنەکەی هەسەدە ناوی ئەو بەرپرسەی داعش محەمەد ئەلعوبێد ئەلعەوەیدە کە بە ناوی ئەلڕەشید ناسراوە.

بەرپرسی ڕاگەیاندنی هەسەدە فەرهاد شامی لە تویتێکدادەستگیرکردنەکەی ئەلڕەشیدی پشتڕاست کردووەتەوە و دەڵێت " هێزەکانی سوریای دیموکراتیک دەستگیرکدنی ئەمیرێکی مەترسیداری داعشیان راگەیاندووە کە دەستیهەبووە لە کوشتنی بە کۆمەڵی سەدان کەس بەتایبەتی لە میانەی شەڕی کۆبانێ لە ساڵی 2014."

بە پێی گرتەیەکی ڤیدیۆیی کە لەلایەن هەسەدەوە بڵاو کراوەتەوە ئەلڕەشید بەرپرس بووە لە پلانە شکستخواردووەکەی هێرشکردنە سەر زیندانیانی حەسەکە، کە هەزاران زیندانی داعشی تێدایە.

بەپێی زانیارییەکانی ڕەشید لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا ئاشکرای کردووە، پلانی هێرشەکەی سەر ئەو زیندانە بە دوو ئۆتۆمبێلی مینڕێژکراو و هەشت خۆکوژ و 165 چەکی کیلانشیکۆف ئامادەکراوبوو.

ئۆپەراسیۆنی دژە تیرۆری هەسەدە و هێزی ئاسایشی ناوخۆیی بە پشتیوانی هێزی هاوپەیمانانی نێودەوڵەتی لە هەشتی مانگی 11 لە ناوچەی ئەبو خەشەب کە دەکەوێتە نێوان دێرازۆر و ڕەققە لە دژی کۆمەڵێکی داعش کە پیلانی ئەو هێرشەیان بۆسەر گرتووخانەی حەسەکە دادەڕشت، بەڕێوە چوو. ژمارەیەکیان تێدا کوژران و ژمارەیەکیش دەستگیر کراون و ئەلڕەشید لەو کاتەدا توانیبوی هەڵبێت بەڵام ئێستا لە ئۆپەراسیۆنێکی هەسەدەدا دەستگیر کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی ئۆفسیسی چاودێری لەشکری هەسەدە، داعش جارێکی تر لە ساڵی 2021 هێزەنی ڕێکخستووەتەوەو ڕێژەی هێرشەکانیشی زیاتر بوون.

XS
SM
MD
LG