Accessibility links

داخستنی دەروازە سنورییەکانی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر کاریگەری لەسەر بازاڕەکان دروست کردووە


داخستنی دەروازە سنوورییەکان کاریگەری لەسەر بازاڕەکان لە هەرێمەکانی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری سوریا دروست کردوە، نرخی بەشێک لە کەلوپەلەکان لە بازاڕەکاندا گران بوون و بەشێکیشیان زۆر کەم بوونەتەوە وەک شەکر.

بازرگانان لە بازاڕەکانی قامیشلۆ دەڵێن تورکیا سەرچاوەی سەرەکی پێداویستی خۆراکە کە لە ڕێگەی دەروازەکانی وەلید و سێمالکاوە دەچنە ناو بازاڕەکانی ناوچەی خۆسەری لەڕێگەی هەرێمی کوردستانی عێراقەوە.

ڕیاز خەلیل بازرگانێکی خەڵکی شاری قامیشلۆیە و دەڵێت:"داخستنی دەروازەی پێشخابوور دەستبەجێ کار دەکاتە سەر بازاڕەکانی قامیشلۆ".

بە وتەی بازرگانان، کەلوپەلەکان لە سێ بەشی سنورەکانەوە دەگوازرێنەوە بۆ باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا.

سەرچاوەی سەرەکی لە ڕێگەی دەروازەی سنوری سێمالکایەوە کە هەرێمی کوردستانی عێراق بە ناوچەی خۆسەری سوریا دەبەستێتەوە و نزیکەی 80٪ کەلوپەلەکانیش لەو ڕێگەیەوە دێنە ناو هەرێمەکە.

سەرچاوەی دووەم لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ڕژێمی سوریایە کە ئێستا داخراوە .

سەرچاوەی سێیەملە ڕێگەی دەروازەی عەون دادات لە ناوچەی مەنبیج کە ناوچە خۆبەڕێوەبەرایەتی خۆسەر بەو ناوچانەوە دەبەستێتەوە کە لە ژێر کۆنترۆڵی ئەو گروپە چەکدارانە دایە کە تورکیاپشتگیریان دەکات و ناوچەیەکی نا ئارامە.

محەمەد یونس، بازرگانێکی شاری قامیشلۆ دەڵێت:"ئەو کەلوپەلانەی کە لە ڕێگەی سنورەکانی حکومەتی سوریاوە تێدەپەڕن زۆر گرانن".

بە پێی دانیشتوان چاودێریکردنی دامەزراوەکانی بەڕێوەبەری خۆسەر لەسەر بازاڕەکان یەکێکە لە هۆکارەکانی دیکە بۆ بەرزبوونەوەی نرخی کاڵاکان.

ئێستا بەهای شەکر و دەرمان و شیر نزیکەی 100٪ گران بوو.

لەلایەکی ترەوە بەتایبەتی کەرەستەکانی وەک سەوزە و میوە کە سەرچاوەی سەرەکیەکەی لە سنورەکانی ژێر دەسەڵاتی حکومەتی سوریایە داخراوە و دەستبەجێ نرخی ئەو کاڵایانە بەرز بوونەوە.

جوان عەزیز، فرۆشیارێکی میوە و سەوزە لە شاری قامیشلۆ دەڵێت: "هەندێک جۆری میوە و سەوز زۆر گران بوون."

سەرچاوەی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر داخستنی دەروازە سنوورییەکان بۆ مەبەستی سیاسی دەگێڕیتەوە و هاوکات دەروازەکانی لەگەڵ ڕژێمی سوریا و دەروازەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان داخراون.

بەڵام بەرپرسانی دەروازەی پێشخابووری هەرێمی کوردستان دەڵێن لەبەر هۆکاری ئاسایشی داخراوە ، لە دوای هێرشێکی گەنجانی شۆڕشگێڕەوە بۆ سەر سنوورەکە.

شایانی باسە دەروازەی پێشخابوور ڕایگەیاند کە دەروازەکە بۆ هاوڵاتیانی بیانی لە ڕۆژانی هەینی و شەممەدا دەکرێتەوە کە لە ناوچەکانی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر گیریان خواردووە، کە تەنیا جارێک دەتوانن لە ڕێگەی دەروازەی وەلیدەوە بچنە ناو هەرێمی کوردستانەوە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:03:47 0:00


XS
SM
MD
LG