Accessibility links

پاپای ڤاتیکان چاوپۆشیکردن لە نەهامەتیە گەورەکانی یەمەن و سوریا شەرمەزار دەکات


پاپا فرانسیس ڕۆژی شەممە لە نامەکەیدا بەبۆنەی جەژنی کریسمسەوە ناڕەزایی خۆی دەربڕی سەبارەت بە ئەو نەهامەتیە گەورانەی لە سوریا، یەمەن و عێراقدا هەن و جەنگ وێرانی کردوون و بە بێ دەنگی تێدەپەڕێت.

لە وتەکانیدا لە کلێسای قەشە پوتروس پاپا وتی "با تەماشایەکی عێراق بکەین کە هێشتا لە هەوڵی چاکبوونەوەدایە لە جەنگە درێژخایانەکان".

هەروەها لە درێژەی قسەکانیدا گوتی "با گوێ لە هاواری منداڵانی یەمەن بگرین، کە نەهامەتیەکی گەورەیە و هەمووان فەرامۆشیان کردوون و بۆ چەند ساڵێکە بێدەنگن لێی، کە بۆتە هۆی ئەوەی ڕۆژانە خەڵکی گیان لە دەست بدەن".

هەروەها گوتیشی با بیر لە گەلی سوریا بکەینەوە کە بۆ زیاتر لە 10 ساڵە لە جەنگدایە ژمارەیەکی زۆر قوربانی لێکەوتۆتەوە و ژمارەیەکی بێ شوماریان ئاوارە بوون و کۆچیان بەرەو وڵاتانی دیکە کردووە.

XS
SM
MD
LG