Accessibility links

ئەردۆغان دەڵێت پلانەکەی حکومەت سەرکەوتوو بووە بۆ بەرزکردنەوەی بەهای لیرە


ڕەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆکی تورکیا ڕۆژی هەینی گوتی حکومەت بە هەنگاوەکانی لەم هەفتەیەدا بۆ پاراستنی پاشەکەوتەکانی لیرە لە بەرامبەر بەرزی و نزمی بازاڕدا، بڵقێکی لە بازاڕی ئاڵوگۆڕی بیانیدا تەقاندەوە.

سەرۆکی تورکیا دەڵێت "ئێمە دەبینین کە چۆن پلانە ئابووریەکەی حکومەت بەهای لیرەی تورکی لە بەرامبەر دراوی بیانیدا بەرزکردەوە،" ئەو گوتیشی "حکومەت سەرەڕای دژایەتییەکانی ناوخۆ، دڕێژەی داوە بە بەرنامەی ئابووری کەمکردنەوەی قازانج و تیایدا پێشکەوتووە."

ئەردۆغان بەر لە دانیشتنەکەی لەگەڵ ئابووریناسان و ئەکادیمییەکان گوتی ئابووری تورکیا لەوەرزی هاویندا لە سایەی " ئەو پلانە نوێیەی ئابووریەوە دەچێتە ناو ژینگەیەکی زۆر جیاوازەوە".

بەهای لیرەی تورکیڕۆژی دووشەممە دابەزی بوو بۆ نزمترین ئاستی خۆی، واتە بە 18.4 لە بەرامبەر دۆلاردا دابەزی بوو.

حکومەت ڕایگەیاندوە گەر خەڵکی تورکیا بە لیرە پاشکەوت بکەن لە جیاتی دۆلار، ئەوا جیاوازی نێوان بەهای پاشەکەوت بە لیرە لەگەڵ پاشکەوت بە دۆلار دەداتەوە بە خەڵکەکەی و ناهێڵێت زیانیان بەر بکەوێت لە هەر حاڵەتێکدا کە دولار بەرز ببێتەوە.

سەرۆکی تورکیا لە ڕۆژی هەینیدا گوتی چاوەڕێ دەکات کۆمپانیا و فرۆشیارەکان نرخەکانیان لە دوای گەڕانەوەی بەهای لیرە دابەزێنن، گوتیشی بەتایبەتی ئەمە ئۆتۆمبێل و خانوویش دەگرێتەوە، هەروەها ئەوەشی خستەڕوو کە ئەو کەسانەی کە ئەو کارە ناکەن، ڕووبەڕووی سزای حکومەت دەبنەوە.

لە کاتێکدا پلانەکەی حکومەتی ئەردۆغان بۆ بەرگریکردن لە پاشەکەوتەکانی لیرە بووە، هۆی ئەوەی کە خەڵک کە مێک هەست بە ئاسودەیی بکەن، گومان دەکرێت کە ئەم کارە لەوانەیە زەمینەی هەڵبژاردنی پێشوەخت بێت، هەروەها دەوترێت پلانەکە لەوانەیە ببێتە هۆی زیادبوونی قەرزەکان و هەڵئاوسانی زیاتر.

XS
SM
MD
LG