Accessibility links

شەڕێکی سەخت لە ناوچەی تلتەمری باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا دەستپێدەکات


ڕۆژی چوارشەممە چەکدارە سوریاییەکانی سەر بە تورکیا هێڕشیان کردە سەر گوندی ئومکێف لە ناوچەی باشوری تلتەمر، هێزەکانی سوریای دیموکراتیکیش وەڵامیان دانەوە. ئەمەش پاش ئەوەی ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە لە ئەنجامی تۆپبارانی تورکیا بۆ سەر گوندی زەرگان لە ناوچەی تلتەمر سێ کەسی سڤیل کە یەکێکیان منداڵ بوو گیانیان لەدەستدا.

نەخۆشخانەی تلتەمر هەواڵی کوژرانی ئەو کەسانەی پشتڕاست کردەوە.

بەرپرسی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک فەرهاد شامی ڕایگەیاند " ماوەی دوو ڕۆژە تورکیا ناوچەی تلتەمر بە سەختی بۆردومان دەکات. لە ئەنجامدا سێ کەس گیانیان لەدەستداوە."

سەرلەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات بڵاویکردەوە، هێزەکانی تورکیا لە دەوروبەری تلتەمر هێرشێکی زەمینیشیان دەستپێکردووە و شەڕو پێکدادان لە نێوان هێزەکانی ئەوان و هێزەکانی تورکیا بەردەوامن.

فەرهاد شامی بەرپرسی ڕاگەیاندنی هەسەدە (هێزەکانی سوریای دیموکراتیک)لە لێدوانێکیدا بۆ دەنگی ئەمەریکا گوتی " ڕۆژی چوارشەممە تورکیا دەستی کرد بە هێرشێکی زەمینی بۆسەر گوندی ئوم کێف، شەرڤانانی هەسەدە وەڵامیان دانەوە."

بەپێی زانیارییەکان شەڕەکە تا ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتە بەردەوامە، بەڵام نازانراوە کوژراو و بریندار هەبوون یان نا.

فەرهاد شامی ڕایشیگەیاند هێزەکانیان پابەندن بە ئاگربەستەوە بەڵام تورکیا بەردەوام ڕێککەوتنەکەی ئۆکتۆبەر پێشێلدەکات و هێزەکانی ئەوانیش مافی خۆ پاراستنیان هەیە.

پەیامنێرمان زانا عومەر لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریاوە ئەم ڕاپۆرتەی ئامادە کردووە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:50 0:00





XS
SM
MD
LG