Accessibility links

کۆمیتەیەکی پەرلەمانی لیبیا دەڵێت ئەستەمە بتوانرێت هەڵبژاردنی وڵاتەکە لە ڕۆژی هەینی ئەنجامبدرێت


لیژنەیەکی پەرلەمانی لیبیا ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند ئەستەمە لە ڕۆژی هەینی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەنجامبدرێت.

سەرۆکی لیژنەکە لەنامەیەکیدا هەڵسەنگاندنی خۆی پێشکەشی سەرۆکی پەرلەمان کرد و گوتی دوای تاوتوێکردنی ڕاپۆرتی تەکنیکی، دادوەری و ئەمنی ئەم هەڵسەنگاندنە کراوە. سەرۆکی ئەو لیژنەیە وادەی نوێی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن دیاری نەکردووە.

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی لیبیا پێشنیازی کرد هەڵبژاردنەکە بۆ ماوەیەکی کەم پاش 24 ی مانگی 1 دوابخرێت.

مشتومڕێکی زۆر لەسەر پرۆسەکە پێشبینی ئەوەی زیاد کردووە کە ئەو هەڵبژاردنەی لەمێژە چاوەڕێی دەکرێت، دوا دەخرێت.

دە ساڵ دوای دەرکردنی موعەممەر قەزافی سەرکردەی لەمێژینە لیبیا، ئەو وڵاتە هێشتا لە ژێر سایەی حکومەتێکی کاتیدا کاردەکات، و فراکسیۆنە ڕکابەرەکانی بەشی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای وڵاتەکە لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا لە لە ژێر پرۆسەیەکی ئاشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ئاگربەستیان ئەنجامدا.

ڕۆژی سێشەممە، ئەرکی پشتیوانیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە لیبیا نیگەرانی خۆی دەربڕی سەبارەت بە دۆخی ئەمنی تەرابلس وگوتی " جێگیرکردنی ئەو هێزانەی کە سەر بە گروپە جیاوازەکانن گرژی و ئاڵۆزی دروست دەکەن و مەترسی پێکدادانەکان زیاتر دەکەن کە دەشێت ببێتە هۆی ئاژاوەو ناکۆکی."

هۆشداریشیدا کە بەرەوپێشچوونەکان بە شێوەەکی باش نین بۆ هێشتنەوەی سەقامگیری و ئارامی تا هەڵبژاردنەکە ئەنجام بدرێت. هەروەها گوتیشی ئەمانە دەشێت ببێتە هۆی لەدەستدانی ئەو بارە ئەمنییەی کە هەتا ئێستا بەدەستهاتووە.

XS
SM
MD
LG