Accessibility links

لە دوای ڕێکارە پێشنیارکراوەکانی ئەردۆغان، لیرەی تورکی بەرز دەبێتەوە


دوای ئەوەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆکی تورکیا، پێشنیاری ڕێوشوێنەکانی کرد بۆ پاراستنی پاشەکەوتی دراوی ناوخۆ لە بەرامبەر دابەزینی دراوی ئەو وڵاتەدا، بەهای لیرەی تورکی ڕۆژی سێشەممە بەرزبوویەوە.

ئەردۆغان درەنگانێکی ڕۆژی دووشەممە کۆمەڵێک ڕێکاری پێشنیار کرد و گوتی گرتنەبەری ئەو ڕێکارانە، باری لاوازبوونی دراو لەسەر تورکەکان ئاسان دەکات و هانیان دەدات کە پاشکەوتی لیرە بکەن لە جیاتی دۆلار.

بە پێی پلانەکەی ئەردۆغان، حکومەتەکەی بەڵێنیدا کە پارەکەی لە ڕێگای لیرەی ئەو وڵاتەوە مسۆگەر بکات، ئەمەش بووە هۆی ئەوەی دراوی ئەو وڵاتە 25٪بەرز ببێتەوە.

حکومەت بەڵێنی داوە گەر خەڵکی تورکیا بە لیرە پاشکەوت بکەن لە جیاتی دۆلار، ئەوا جیاوازی نێوان بەهای پاشەکەوت بە لیرە لەگەڵ پاشکەوت بە دۆلار دەداتەوە بە خەڵکەکەی.

بەپێی داتاکانی بانکی ناوەندی ئەو وڵاتە، بەهۆی لە دەستدانی متمانەی خەڵک بە لیرەی تورکی، زیاتر لە نیوەی پاشەکەوتەکانی خەڵکی ئەو وڵاتە بە دراوی بیانی و زێڕە.

سەرۆک کۆماری تورکیا لەدوای کۆبوونەوە لەگەڵ شاندی حکومەت لە ئەنکەرە ڕایگەیاند، ئەگەر لیرە بەرامبەر دراوی بیانی دابەزی، ئەوا حکومەتی قەرەبووی زیانی ئەو کەسانە دەکاتەوە کە پاشەکەوتیان بە لیرە کردوە.

بەهای لیرەی تورکی بەرامبەر بە دۆلار لە سەرەتای ساڵی 2021ەوە تاوەکو ئێستا 55٪ دابەزیوە.

XS
SM
MD
LG