Accessibility links

دادگای باڵای یەکێتی ئەوروپا: کۆمپانیاکانی یەکێتی ئەوروپا گرێبەستەکانیان لەگەڵ ئێران هەڵدەوەشێننەوە ئەگەر خەرجی سزاکانی ئەمەریکا زۆر بێت


دادگای باڵای یەکێتی ئەوروپا ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند کە کۆمپانیا ئەوروپییەکان دەتوانن گرێبەستەکانی خۆیان لەگەڵ کۆمپانیا ئێرانییەکان کە بەهۆی سزاکانی ئەمەریکاوە گوشاریان لەسەرە کۆتایی پێبهێنن، ئەگەر بێتو پاراستنی ڕێککەوتنەکان ببێتە هۆی زیانی ئابووری زۆر بۆ سەر ئەو کۆمپانیانە.

بڕیارەکەی دادگای دادی ئەوروپا لە لوکزامبۆرگ لە دوای داوایەکی یاسایی لقی ئەڵمانی بانکی مێلی حکومەتی ئێرانەوە دێت لە دژی دویچە تێلکۆم کە گڕێبەستێکی خۆی لەگەڵ ئەو بانکەدا لە ساڵی 2018دا پێش بەسەرچوونی ماوەکەی، کۆتایی پێ هێنا بوو.

دادگای باڵای هەرێمی هامبورگ دەبێت بڕیار بدات کە ئایا پاراستنی گرێبەستەکە لەگەڵ بانکی مێلی دەبێتە هۆی ئەوەی کە دێوچە تێلکۆم کە نزیکەی نیوەی بازەرگانییەکەی لەگەڵ ئەمەریکادا ئەنجام دەدات، ڕووبەڕووی زیانی گەورەی ئابووری ببێتەوە یاخود نا.

هێشتا دیار نییە کە دادگای هامبورگ کەی بڕیاری خۆی سەبارەت بەو پرسە دەردەکات.

لە ساڵی 2018دا، دانۆڵد ترامپ، سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا بڕیاری دا بە شێوەیەکی یەکلایەنە لە ڕێککەوتنی ناوکی ئێران بکشێتەوە و جارێکی تر سزاکان بەسەر ئەو کۆمپانیا ئێرانیانەدا بسەپێنێت کە بە پێی ڕێککەوتنەکەی ساڵی 2015، ڕاگیرابوون.

هەوڵەکان لە پێناو ڕزگارکردنی ڕێککەوتنە ناوکییەکە و بەرژەوەندییە ئابوورییەکانیئێران، یەکێتی ئەوروپا یەکێک لەو لایەنانەیە کە یاسای 'یاسای بلۆککردن' ی واژۆ کردووە بۆ ئەوەی تاک و کۆمپانیاکانی ناو ئەو بلوکە لە سزاکانی ئەمەریکا بپارێزێت.

دادگاکە ڕۆژی سێشەممە لە بڕیارەکەی خۆیدا پشتگیری لە 'یاسای بڵوککردنی' یەکێتی ئەوروپا کرد و گوتی"ئەو قەدەغەکردنەی کە لەلایەن یەکێتی ئەوروپاوە سەپێنراوە لەسەر پابەندبوون بەو سزانەی کە لەلایەن ئەمەریکاوە لە دژی ئێران دانراون، لەوانەیە لە پرسی مەدەنیدا لە دادگاکان پشتی پێی ببەسترێت".

دادوەرەکان هەروەها گوتیان کە 'یاسای بلۆککردن' ناتوانێت ئازادی ئەنجامدانی بازرگانی قەدەغە بکات و ببێتە هۆی زیانی ئابووری نابەجێ.

دادگای باڵای یەکێتی ئەوروپا گوتی لە هەمان کاتدا، دادوەرانی هامبورگ دەبێت ڕەچاوی ئەوە بکەن کە دێوچە تێلکۆم داوای لێخۆشبوونی لە یاساکانی 'یاسا بلۆککردن' یەکێتی ئەوروپا نەکردوە.

XS
SM
MD
LG