Accessibility links

وڵاتانی ڕۆژئاوا هاودەنگن لەگەڵ ئۆکڕانیا لە دژی ئەگەری داگیرکاری مۆسکۆ


پۆڵەندا و لیتوانیا هاودەنگبوون لەگەڵ ئۆکرانیا بۆ داواکاری سزایەکی توندی وڵاتانی ڕۆژئاوا دژ بە مۆسکۆ لە کاتێکدا لەشکری ڕووسیا لە سنووری نزیک ئۆکرانیا کۆبونەتەوە و مەترسی داگیرکارییان دروستکردووە.

سەرۆکی پۆلەندا ئاندرێ دودا و سەرۆکی لیتوانیا گیتانس ناوسێدا ڕۆژی دووشەممە لەگەڵ سەرۆکی ئۆکرانیا ڤلۆدمیر زیلینسکی لە هوتای ئۆکرانیا کۆبونەوە بە مەبەستی دەربڕینی پشتیوانی بۆ ئۆکرانیا. لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا پاش کۆبونەوە سێقۆڵییەکەیان ئەو ڕێبەرانە داوایان لە ڕێبەرانی تری جیهان کرد سزاکانیان دژ بە ڕووسیا زیاد بکەن. لە میانەی کۆنفرانسە ڕۆژنامەوانییەکەیان سەرۆکی ئۆکرانیا ڤلۆدمیر زیلینسکی گوتی " ئەرکی هاوبەشی ئێمە ئەوەیە ڕێگری لەو هەڕەشەیە بکەین کە لەلایەن ڕووسیاوە دەکرێت و ئەوروپا لە ڕێبازە شەڕانگێزەکانی ڕووسیا بپارێزین "

کاربەدەستانی زانیاری ئەمەریکا دەڵێن ڕووسیا نزیکەی حەفتا هەزار سەربزی لە نزیک سنووری لەگەڵ ئۆکرانیا کۆکردووەتەوە و ڕەنگە ئامادەکاری بێت بۆ داگیرکاری لە ناو ئۆکرانیا.

لە هەمان کاتیشدا ڕووسیا دەڵێت پێوسیتە وڵاتانی ناتۆ و ئەمەریکا کردارە شەڕانگێزەکانیان دژ بە ڕووسیا ڕابگرن و مۆسکۆ نکوڵی لەوە دەکات کە پلانی هەبیت هیرش بکاتە سەر ئۆکرانیای دراوسێی لەلایەکی تریشەوە کاربەدەستێکی باڵای ئەمەریکا دەڵیت ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ئامادەیە بۆ دیالۆگ لەگەڵ ڕووسیادا.

XS
SM
MD
LG