Accessibility links

کۆمپانیای مۆدێرنا: ژەمی سێهەمی ڤاکسینمان بەرگری لە دژی ئۆمیکرۆن بەهێز دەکات


کۆمپانیای دەرمانسازی مۆدێڕنای بنکە لە ئەمریکا دەڵێت کە تاقیکردنەوە سەرەتاییەکانی تاقیگەیان نیشانی دەدات ژەمە سێهەمی ڤاکسینی کۆڤید 19 کۆمپانیاکەیان، کاریگەرە لە دژی بڵاوبوونەوەی خێرای جۆری ئۆمیکرۆنی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

لە بەیاننامەیەکدا کە ڕۆژی دووشەممە بڵاوکرایەوە، کۆمپانیاکە وتی کە نیو دەرمانی ژەمە ڤاکسینەکە ئەوەی وەک بەهێزکەرێک دراوە، ئاستی دژەجەستەی بە 37 پلە زیاد کردۆتەوە، لە کاتێکدا بڕێکی تەواو لە ڤاکسینەکە کە لە دوو ژەمی تەواودا بەکارهێنراوە ئاستی دژەجەستەی بە 80 پلە زیادکردووە.

دکتۆر پاوڵ بورتۆن، بەرپرسی پزیشکی مۆدێڕنا، دەڵێت لێکۆڵینەوەکە، کە هێشتا پێداچوونەوەی لەلایەن هاوتاکانیانەوە بۆ نەکراوە، دەیسەلمێنێت کە ڤاکسینی کۆمپانیاکەیان کاریگەرە، "زۆر سەلامەتە" و "خەڵک دەپارێزێت لە ماوەی پشووی داهاتوو و لە ماوەی وەرزی زستاندا.

بەرپرسانی تەندروستی فیدڕاڵی ئەمریکا ڕێگە بە هەردوو ڤاکسینی مۆدیرنا و فایزەیان دا لە مانگی ڕابردوودا وەک ژەمی بەهێزکەر بۆ هەموو گەورەکان بەکاربهێنرێن.

ئەم ڕاگەیاندنەی مۆدێریا ڕۆژێک دوای ئەوە دێت کە دکتۆر ئەنتۆنی فاوچی، پسپۆڕی نەخۆشییە درمەکان لە ئەمریکا هۆشداری داوە کە ئەمیکرۆن بە هەموو جیهاندا بڵاوبؤتەوە، وهانی ئەمریکییەکان دەدات کە ڤاکسین و ژەمی بەهێزکەر وەربگرن.

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند کە ئەمیکرۆن، کە مانگی ڕابردوو بۆ یەکەم جار لە ژمارەیەکی کەم لەوڵاتانی باشووری ئەفریقا دۆزرایەوە، ئێستا لە 89 وڵات بڵاوبۆتەوە.

XS
SM
MD
LG