Accessibility links

بەرپرسانی باڵای تەندروستی ئەمەریکا: شەڕێکی سەختمان لە دژی ئۆمیکرۆن لەبەردەمدایە


خەڵکی ڕیزیان گرتووە تا تاقیکردنەوەی COVID-19 بۆ بکرێت لە گۆرەپانی تایمز سکوێر ، نیویۆرک، دووشەممە، 13ی مانگی 12ی، 2021
خەڵکی ڕیزیان گرتووە تا تاقیکردنەوەی COVID-19 بۆ بکرێت لە گۆرەپانی تایمز سکوێر ، نیویۆرک، دووشەممە، 13ی مانگی 12ی، 2021

دوو کاربەدەستی باڵای تەندروستی ئەمەریکا رۆژی یەکشەممە گوتیان وڵات ڕووبەڕووی چەند هەفتەیەکی سەخت دەبێتەوە بۆ سنووردارکردنی بڵاوبوونەوەی جۆری ئۆمیکرۆنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، لەکاتێکدا ئەم جۆرە ڤایرۆسە دەشبێتە مایەی زیادبوون لە حاڵەتەکانی کۆڤید-19 لە سەرانسەری جیهاندا.

لەو بارەیەوە دکتۆر فرانسیس کۆلینز بەڕێوەبەری خانەنشێن لە دەزگاکانی نیشتمانی تەندروستی بە بەرنامەی فۆکس نیوز سەندەی گوت ڤایرۆسی ئۆمیکرۆنی گۆڕاو ،ئێمەی دووچاری ڕەوشێکی پێشبینی نەکراو کردووە.

جێی ئاماژەیە بە ملیۆنەها کەس لە ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دوو ژەمە ڤاکسینەکانیان لەخۆیان داوە، بەڵام هێشتا دەبێت دەرزی بەهێزکەر لەخۆیان بدەن ئەوەی کاربەدەستانی تەندروستی دەڵین زۆر گرنگە بۆ خۆپاراستنیان لە دژی جۆری ئۆمیکرۆن.

هاوکات دکتۆر ئەنتۆنی فاوچی پسپۆڕی باڵای نەخۆشییە درمەکان لە ئەمریکا و هەروەها راوێژکاری باڵای پزیشکی سەرۆک جۆو بایدن لە بەرنامەی ڕەوشی وڵات بە کەناڵی سی ئین ئینی گوت ئەگەر دەتانەوێت ئەوپەڕی پارێزراوبن، دەرزی سێهەمی بەهێزکەر لە خۆتان بدەن .

XS
SM
MD
LG