Accessibility links

ئێران دەڵێت دانوستانی زیاتر لەگەڵ سعودیە پەیوەستە بە "جدییەتی" ڕیازەوە


سەعید خەتیبزادە، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران
سەعید خەتیبزادە، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران

ئێران ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند دانوستانی زیاتر لەگەڵ عەرەبستانی سعودیە بە مەبەستی کەمکردنەوەی گرژییەکانی نێوان زلهێزە ڕکابەرەکانی موسڵمانانی سوننە و شیعە لە کەنداو، پەیوەستە بە "جدییەتی" ڕیازەوە.

سعودیە و ئێران لەمساڵدا گفتوگۆی ڕاستەوخۆیان دەستپێکردووە لە کاتێکدا کە زلهێزەکانی جیهان هەوڵ دەدەن پەیماننامەی ناوکی لەگەڵ تاراندا ببۆژێننەوە، لەم دەمەی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕابەرایەتی هەوڵەکان دەکات بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ لە یەمەن.

سەعید خەتیبزادە، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا وتی: "داوا لە ڕیاز دەکەین چارەسەری سیاسی و دیپلۆماسی بگرێتەبەر، و هەروەها خۆی لە دەستێوەردان لە کاروباری وڵاتانی دیکە دووربخاتەوە، چونکە پێمانوایە ڕێککەوتنەکانی تێروتەسەلی هەرێمی لەڕێ ڕێزگرتن و لێکتێگەیشتنی هابەشەوە بۆ ڕاستییەکان لەلایەن وڵاتانی هەرێمەکەوە دێتە دی".

هەروەها گوتیشی "ئێمە ڕیاز بانگهێشت دەکەین بۆ گرتنەبەری ڕێبازێکی دیپلۆماسی و سیاسی و ڕێزگرتن لە پرەنسیپی دەستتێوەرنەدان لە وڵاتانی تر، کە تاکە ڕێگای بەرەوپێشچوونە بۆ هەرێمەکە".

جێی وتنە ماوەی چەند ساڵێکە سعودیە و ئێران پشتیوانی لایەنە دژبەرەکان لە سوریا و لوبنان و عێراق کردووە ،و سعودیە لە ساڵی 2015ەوە ڕابەرایەتی هاوپەیمانێتییەکی عەرەبی کردووە لە دژی بزووتنەوەی حووسییەکانی سەر بە ئێران لە یەمەن.

XS
SM
MD
LG