Accessibility links

وڵاتانی ئیسلامی بەدوای وەڵامدانەوەیەك بۆ فریاکەوتنی ئەفغانستاندا دەگەڕێن


وڵاتانی موسڵمان هەوڵ دەدەن وەڵامی خراپتربوونی قەیرانی ئابووری و مرۆیی ئەفغانستان بدەنەوە لەکاتێکدا پاکستانی دراوسێ لە ڕۆژی یەکشەممە کۆبوونەوەی نائاسایی ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی کردەوە.

ڕەوشی تەنگەتاوی ئەفغانستان، کە ملیۆنەها کەس ڕووبەڕووی برسێتی بوونەتەوە لەم وەرزی زستانەدا، بۆتە مایەی زەنگ لێدانی مەترسی، هەرچەندێکە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی هەوڵیداوە وەڵامێکی گونجاو بداتەوە لەم دەمەی ڕۆژئاوا لە یارمەتیدانی حکومەتی تالیبان دوودڵە کە لە مانگی هەشتەوە دەسەڵاتی گرتۆتەدەست.

ئیمران خان، سەرۆک وەزیرانی پاکستان لە وتاری کردنەوەی کۆبوونەوەکەدا گوتی "مەگەر دەستبەجێ هەڵوێست وەربگێرێت، ئەگینا ئەفغانستان بەرەو پشێوی دەڕوات" وتیشی، کە ڕەنگە قەیرانێکی کۆچبەری و توندوتیژی زیاتری دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) بەدوای خۆیدا بهێنێت، و" ئەو ئاژاوەیە بۆ کەس باش نابێت"

شایانی باسە کۆبوونەوەکەی کە دوو ڕۆژ دەخایەنێت لە ئیسلامئاباد هەروەها نوێنەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان و دامەزراوە داراییە نێودەوڵەتیەکان و زلهێزەکانی جیهان بە ئەمریکا و یەکێتی ئەوروپا و ژاپۆنەوە تیا ئامادەن.

ئەمیرخان موتەقی وەزیری دەرەوەی بەوەکالەتی تاڵیبان گوتی حکومەتی نوێ ئاشتی و ئاسایشی گەراندۆتەوە، و زۆر کاری کردووە بۆ چارەسەرکردنی داواکارییەکان بۆ حکومەتێکی گشتگیرتر لەگەڵ ڕێزگرتن لەمافەکانی مرۆڤ کە بریتین لە مافەکانی ژنانیش.

لە دەقی لێدوانەکەیدا وتیشی: "پێویستە هەمووان دان بەوەدابنێن کە گۆشەگیری سیاسی ئەفغانستان بۆ هیچ کەسێک سودی نییە، بۆیە پێویستە هەمووان پشتگیری لە سەقامگیری بکەین و لەڕووی سیاسی و ئابوورییەوە پشتیوانی بکەین"

XS
SM
MD
LG