Accessibility links

ڕوسیا بە فرۆکە لە ئەفغانستانەوە هاوڵاتیانی خۆی و ئەفغانی و ئەوانی دیکە دەگوازێتەوە


وەزارەتی بەرگری ئەفغانستان ڕایگەیاند، فڕۆکەکانی گواستنەوەی سەربازی ڕوسیا ڕۆژی شەممە بارێکی پێداویستی مرۆییان گواستووەتەوە بۆ ئەفغانستان و 200 کەسی ڕوسی و خوێندکارە ئەفغانییەکان و ئەوانی دیکەشیان گواستەوە بۆ روسیا.

وەزارەتەکە ڕایگەیاند کە سێ فڕۆکەی بارهەڵگری Il-76 لە تاجیکستان و قرغیزستان دەنیشنەوە بەرلەوەی بەرەو مۆسکۆ بەڕێبکەون.

هەروەها دەشڵێن ئەو فڕۆکانە هاوڵاتیانی ڕوسیا و قرغیستانیان هەڵگرتبوو کە دەیانویست ئەفغانستان بەجێبهێڵن و ئەو خوێندکارە ئەفغانییانەشی گواستبۆوە کە لەزانکۆکانی ڕوسیا ناویان تۆمارکراوە.

ئەو ئەرکەی ڕۆژی شەممەی ڕوسیا نوێترین گەشتە لە زنجیرەیەک گەشتی ئاسمانی ڕوسییەکان لە مانگی هەشتەوە تا ئێستا. گەشتە ئاسمانییەکانی پێشوویان گواستنەوەی پێداویستییە مرۆییەکان و هاوکات تێکڕا 770 هاوڵاتی ڕوسی و هاوڵاتیانی وڵاتانی سۆڤێتی پێشوویان گواستۆتەوە.

بە پێچەوانەی زۆرێک لە وڵاتانی دیکە؛ ڕوسیا باڵوێزخانەی خۆی لە کابول چۆڵ نەکردووە و باڵوێزەکەیان هەر لەو کاتەوەی لە مانگی هەشت تاڵیبان کۆنترۆڵی کابولی پایتەختی ئەفغانستانی کردووە، پەیوەندی بەردەوامی لەگەڵ تاڵیباندا هێشتۆتەوە.

ڕوسیا چەند ساڵێکە کاری کردووە بۆ دروستکردنی پەیوەندی لەگەڵ تاڵیبان هەرچەندە لەساڵی 2003 دا ئەو گروپەی بەرێکخراوێکی تیرۆریستی ناوبردووە و بە هیچ شێوەیەک ناوی لە لیستەکەدا لانەبردووە.

لە مانگی 10دا مۆسکۆ میوانداریی گفتوگۆکانی کرد لەسەر ئەفغانستان کە نوێنەری باڵای تاڵیبان و وڵاتانی دراوسێی تێدابوو، خولێکی دیپلۆماسی بوو بۆ جەختکردنەوە لەسەر هەژموونی مۆسکۆ لە ئاسیای ناوەڕاستدا.

XS
SM
MD
LG