Accessibility links

دوای ئازادکردنی مامۆستا بەدەل بەرواری، هێشتا نەگەڕاوەتەوە سەر کارەکەی


مامۆستا بەدەل بەرواری و مامۆستا جەمال خەلیل ئەو دوو مامۆستایەی کە ماوەی ساڵێک و دوو مانگ لە شاری هەولێر زیندانی کران، دوای ئازادبوونیان تا ئێستا نەگەڕاونەتەوە سەر کارەکانیان.

هەردوو مامۆستا سەردانی بەڕێوەبەرانی پەروەردەیان کردووە و داوایان کردووە بگەڕێنەوە سەر کارەکانیان، بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەیی دهۆک لە ڕۆژی 28 ی مانگی 11ی 2021 نوسراوێکی فەرمی بۆ وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان دەرکردووە بۆ دیاریکردنی چارەنووسی ئەو دوو مامۆستایە.

عەبدولستار مەجید، سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵەی دادوەری لە پەرلەمانی کوردستان، یاداشتنامەیەکی ئاڕاستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان کردووە و داوایکرووە کە بڕیاری دوورخستنەوەی هەردوو مامۆستا (بەدەل عەبدولباقی و جەمال خەلیل) هەڵبوەشێنرێتەوە و بگەڕێنەوە سەر کارەکانیان، داواش دەکەن ئەو ماوەیەش قەرەبوو بکرێنەوە کە لە زینداندا بوون.

سەبارەت بە دوا پێشهاتەکان مامۆستا بەدەل بەرواری بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند" ئێمە سەردانی پەروەردەی خۆمانمان کردووە و پێیان ڕاگەیاندین هەندێک کاری یاسایی ماون، دواجار ئەنجومەنی وەزیران بڕیار لەسەر ئەوە دەدات، ئێمە چاوەڕێی ئەوە دەکەین کە ئایا ئەوان بڕیاری دەرکردنمان هەڵدەوەشێننەوە یاخود نا".

شایانی باسە دوای ئازادکردنی مامۆستا بەدەل بەرواری چەندین ڕێکخراوی بیانی و نێوخۆیی سەردانی ماڵی بەدەل بەرواریان کرد، وەک نەتەوە یەکگرتووەکان و سی پی تی ئەمەریکی و PAOی عێراق و هەرێمی کوردستان و ژمارەیەک لە چالاکوانانی عێراق و هەرێمی کوردستان.

بەدەل بەرواری چەند خەڵاتێکی وەک چالاکوانێکی مافەکانی مرۆڤ لە سلێمانی بە بەشداری ژمارەیەک لە ڕێکخراوەکانی عێراق، کوردستان و دەستەی مامۆستایانی ناڕازی لە هەرێمی کوردستان وەرگرتووە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:03:13 0:00


XS
SM
MD
LG