Accessibility links

بەهای لیرەی تورکی دابەزینی زیاتر بە خۆیەوە دەبینێت، لە کاتێکدا تورکیا جارێکی تر ڕێژەی قازانج کەمدەکاتەوە


TURKEY ECONOMY
TURKEY ECONOMY

لیرەی تورکی لە ڕۆژی پێنجشەممە دابەزینی نوێی بەخۆوە بینی، دوای ئەوەی بانکی ناوەندی دوایین لێدوانی لەسەر "شەڕی سەربەخۆیی ئابووری" سەرۆک ڕەجەب تەیب ئەردۆغان دا، بە دابەزاندنی ڕێژەی قازانج بۆ چوارەم مانگی یەک لەدوای یەک.

دابەزینی ڕێژەی لەسەدا 14 بۆ 15، لە کاتێکدایە ڕێژەی هەڵئاوسانی ساڵانە کە لەسەدا 20 بەرزبووەتەوە، پێشبینی دەکرێت لە چەند هەفتەی داهاتوودا بەرزتریش ببێتەوە، دەستبەجێش دوای ڕاگەیاندنەکە بەهای لیرە بۆ لە4% دابەزی.

کۆمپانیای ڕاوێژکاری ئابووری کاپیتاڵ لە یاداشتێکی توێژینەوەدا دەڵێت: "لە بەیاننامەی دەرئەنجامەکاندا هاتووە پێشبینی ئەوە دەکرێت کە خولی کەمکردنەوەکە لە سەرەتای ساڵی داهاتوو بوەستێت، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا لیرە لەژێر فشاردا دەمێنێتەوە.

لیرە لە سەرەتای ساڵەوە زیاتر لە نیوەی بەهاکەی لەدەستداوە، تەنها لە مانگی ڕابردوودا لە سەدا 30ی بەهاکەی دابەزیوە، لە کاتێکدا ڕێبازدانەران خواستەکانی ئەردۆغان پەسەند دەکەن بۆ کەمکردنەوەی خەرجی قەرزەکان سەرەڕای بەرزبوونەوەی هەڵئاوسان.

ئەو ڕێبازە نامۆیە بەهای پاشەکەوتکردنی خەڵکی نەهێشتووە، بەشێک لە کۆمەڵگای تورکی بە فەرمی خستۆتە ژێر هێلی هەژارییەوە.

لە ساڵی2016 بەهای یەک دۆلار بەرامبەر سێ لیرە بوو، بەڵام لە مانگی 1دا بەهای یەک دۆلار گەیشتە 7.47 لیرە، لە ڕۆژی پێنجشەممەش بەهای یەک دۆلار گەیشتە 13.80 لیرە.

بەڵام ئەردۆغان داوای "دانبەخۆداگرتن" دەکات و باسی لەوە کردووە کە ڕێبازەکەی لە کۆتاییدا وەها دەکات تورکیا کەمتر پشت بە فاکتەرەکانی دەرەوە ببەستێت وەک پێوەری وەبەرهێنانی دەرەکی و نرخی کاڵاکان.

هەروەها بەڵێنی داوە کرێی کار بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبکاتەوە.

XS
SM
MD
LG