Accessibility links

مستەفا چاوڕەش: دوای کشانەوەی ئەمریکا ده‌بێت یەکگرتوبین و خۆمان بۆ هه‌مو شتێك ئاماده‌ بكه‌ین


Mustefa Chaw Rash

مستەفا چاوڕەش بەرپرسی هێزەکانی حەفتای پێشمەرگە لەم وتووێژەدا باس لە پێشهاتەکان لە حاڵەتی کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە عێراق دەکات، هاوکات باسیش لە دۆخی هێزەکانی پێشمەرگە دەکات.

دەقی وتووێژەکە:

”هاتنه‌كه‌ی مه‌كگۆرك بێگومان په‌یامی تێدایه‌، ده‌بێت كورد خۆی ئاماده‌ بكات بۆ هه‌موو ئاڵوگۆڕێك ”

لە سەرەتای وتووێژەکەدا سەبارەت سەردانەکەی بریت مەکگۆرگ بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان مستەفا چاوڕەش وتی ”من زۆر مه‌علوماتی هاتنی (برێت مه‌كگۆرك) م نییه‌ به‌ڵام هه‌موو هاتنێك په‌یامێكی له‌گه‌ڵدایه‌ دیاره‌ كه‌ هاتووه‌ عێراقییه‌كانی بینیووه‌، سه‌رۆكی هه‌رێمی بینیووه‌، كاك (بافڵ) ی بینیووه‌ واته‌ لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی بینیووه‌ له‌هه‌موو حاڵه‌تێكدا ئه‌گه‌ر ئه‌و بێتو نه‌یه‌ت ده‌بێت سه‌ركردایه‌تی كورد نه‌خشه‌ی خۆی هه‌بێت و به‌رنامه‌ی هه‌بێت چونكه‌ ئه‌وه‌ ده‌مێكه‌ شیعه‌كان هه‌ندێكیان هه‌ڕه‌شه‌ ده‌كه‌ن و ده‌ڵێنله‌ 31-12 ئه‌گه‌ر نه‌كشێته‌وه‌ واده‌كه‌ین و واده‌كه‌ین ئه‌مه‌ریكاش ئه‌وه‌ چاره‌نوس و بارودۆخی خۆیه‌تی، ئه‌وه‌ی من گوێم لێبوو له‌ سه‌كرده‌ی هێزه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌ ته‌له‌فزیۆنیش بینیم ده‌ڵێت ئێمه‌ 2500 ئه‌هێڵینه‌وه‌ و ناكشێینه‌وه‌ به‌هه‌رحاڵ سه‌ركردایه‌تی كورد ئه‌گه‌ر هه‌موو ئاماده‌كاریه‌كمان نه‌بێت چونكه‌ بارودۆخی عێراق ناسه‌قامگیره‌ هه‌ڵبژاردن كراوه‌ و حكومه‌ت پێكنه‌هاتووه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ هاتنه‌كه‌ی برێت مه‌كگۆرك بێگومان په‌یامی تێدایه‌ ئه‌گه‌ر شتێكی نهێنی بێت من تائێستا نه‌مزانیووه‌ چونكه‌ كۆبوونه‌وه‌ نه‌كراوه‌ هه‌تا پێمان بڵێن هاتنه‌كه‌ی سه‌باره‌ت به‌چی بووه‌، من پێموایه‌ ده‌بێت كورد خۆی ئاماده‌ بكات بۆ هه‌موو ئاڵوگۆڕێك. ”

” ئه‌م په‌رله‌مانه‌ی كه‌ هه‌ڵبژێراوه‌ شه‌ڕه‌ قسه‌ و قسه‌ی نابه‌جێ نه‌كه‌ن .. ناکرێت پارتی و یەکێتی هەریەکەی لە ئاوازێک بێت ئەگەر نا لە بەغداد ده‌بینه‌ سینه‌مای شیعه‌ و عه‌ره‌به‌كان”

دەربارەی ئەوەی کورد دەبێت چی بکات وەک خۆت دەڵێی دەبێت خۆی ئامادە بکات بۆ هەموو ئاڵوگۆڕییەک؟

مستەفا چاوڕەش دەڵێت ”یه‌كه‌م پێش هه‌موو شتێك ده‌بێت كورد یه‌كڕیز بێت، ورته‌ ورت و ناكۆكی و ملمانێی كه‌ هه‌یه‌ وه‌لا بنێت، پێش هه‌موو شتێك ده‌بێت كورد یه‌كگرتوو بێت، ئه‌م په‌رله‌مانه‌ی كه‌ هه‌ڵبژێراوه‌ شه‌ڕه‌ قسه‌ و قسه‌ی نابه‌جێ نه‌كه‌ن، به‌ به‌رنامه‌وه‌ بچن به‌ یه‌كگرتوویی ناكرێت یه‌كێتی له‌ ئاوازێك و پارتی له‌ ئاوازێك بێت، چونكه‌ له‌وێ ده‌بینه‌ سینه‌مای شیعه‌ و عه‌ره‌به‌كان و ئه‌وانه‌ی كه‌ له‌وێن چونكه‌ كه‌سیان چاویان به‌ ئازادی كوردستان هه‌ڵنایه‌ت ئه‌گه‌ر بۆیان بكرێت ئه‌و تۆزه‌ ئازادییه‌ی كه‌ هه‌مانه‌ ئه‌وه‌ش ناهێڵن ناو به‌ناو ساروخ ده‌نێن به‌ فڕۆكه‌خانه‌وه‌، ساروخیان نا به‌ پردێوه‌ ئینجا ناوی حه‌شدی شه‌عبیه‌ یان ناوی هه‌رچیه‌كه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ ئێمه‌ پێمانوایه‌ ده‌بێت یه‌كگرتوو بین پارتی و یه‌كێتی یه‌كڕیزبن و هه‌ردوولا دابنیشن پێكه‌وه‌ به‌رنامه‌یه‌كی سیاسی چاكیان هه‌بێت و دابنیشن و نه‌خشیه‌كی جوان دابنێن و به‌ یه‌كگرتووی بچنه‌ به‌غداد، وه‌ له‌ گەڵ ئه‌و لایه‌نانه‌ش هاوكاربن و ڕێككه‌وتن بكه‌ن. ”

مستەفا چاوڕەش لەسەر قسەکانی بەردەوام بوو کە دەبێت کورد چی بکات؟ لەو ڕوەوە وتی” ئەگەر وەک کورد بەوجۆرە یەکگرتوو نەبین ئەوا ده‌بینه‌ ئه‌وه‌ی كه‌ له‌ كه‌سایه‌تی خۆمان كه‌مده‌كه‌ینه‌وه‌ و ئه‌وانه‌ شته‌كانی خۆیان به‌سه‌رماندا ده‌سه‌پێنن، وه‌ ئه‌وه‌ی خۆیان بیانه‌وێت ده‌یكه‌ن چونكه‌ زه‌مانی مام جه‌لال و كاك مه‌سعو دزه‌مه‌نێك بوو كه‌ مام جه‌لال كه‌ له‌ به‌غداد بوو ده‌یتوانی هه‌موو لایه‌نه‌كان كۆبكاته‌وه‌ ئێستا وایلێهاتووه‌ په‌رش وبڵاوه‌، كورد خۆی په‌رش و بڵاوه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ نه‌كرێت ئێمه‌ هه‌موومان زیان ده‌كه‌ین و به‌كه‌یفی خۆیان ده‌ستكاری ده‌ستور ده‌كه‌ن له‌و ماددانه‌ی كه‌ په‌یوه‌ندیدارن به‌ كورد، ئێمه‌ ده‌بێت پێداگری بكه‌ین له‌و ده‌ستوره‌ی كه‌ دانراوه‌ بزانیین كێ له‌گه‌ڵمان جێبه‌جێ ده‌كات له‌گه‌ڵ ئه‌ودا هاوكار بین. ”

” ئێمه‌ ده‌بێت خۆمان ئاماده‌ بكه‌ین بۆ هه‌موو شتێك ”

بەرپرسی هێزەکانی حەفتای پێشمەرگە دەربارەی دۆخی عێراق و هەرێم لە دوای کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە عێراق، دەڵێت” ئێمه‌ ده‌بێت خۆمان ئاماده‌ بكه‌ین بۆ هه‌موو شتێك، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكاش بكشێته‌وه‌ یا نا ئێمه‌ بۆخۆمان یه‌كگرتوو بین، ئه‌گه‌ر ئێمه‌ به‌رنامه‌یه‌كی سیاسی و سه‌ربازی باشمان هه‌بێت، دنیاش هه‌مووی ئاگای لێیه‌ وڵاتانی ئه‌وروپاش ناكرێت ئه‌گه‌ر كشانه‌وه‌ ده‌ستبه‌رداری هه‌موو شتێك ببن، خۆشمان ئه‌گه‌ر به‌رنامه‌یه‌كی باشمان هه‌بێت و خۆمان ئاماده‌ بكه‌ین بۆ هه‌موو ئاڵوگۆڕێك و بۆ هه‌موو قوربانیه‌ك بۆ هه‌موو په‌لاماردانێك، هێزی پێشمه‌رگه‌ له‌ ڕابردوودا شه‌ڕی هه‌موو ڕژێمه‌ دیكتاتۆره‌كانمان كردووه‌ له‌ 1963 و له‌ دوای ئه‌وه‌ له‌ شۆڕشی ئه‌یلول له‌مانه‌ (سه‌دام) مان ڕووخاند، كۆڵه‌كه‌ی ڕوخانی سه‌دام حسێن هێزی پێشمه‌رگه‌ بوو، ئه‌وانه‌ی كه‌ ئێستا له سەر‌ حوكمن هه‌موویان له‌ ئێران و له‌ توران و له‌ شوێنه‌كانی تر بوون، من ئه‌وكاته‌ لێپرسراوی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه‌كان بووم بێجگه‌ له‌ به‌شی پێشمه‌رگه‌ هه‌رچی حیزب هه‌یه‌ له‌ سلێمانی بوون به‌ توركمان و به‌ عه‌ره‌بەوە، كاغه‌زم لایه‌ له‌ یاده‌وه‌رییه‌كانی خۆمان هی جێگری مالیكی یه‌ له‌ 2002 هاتووه‌ پێش ڕووخانی سه‌دام بردووه‌ بۆ لای مام جه‌لال و خزمه‌تمان كردوون و باره‌گامان بۆ كردونه‌ته‌وه‌ و مانگانه‌مان پێدان و سه‌یاره‌مان بۆ كڕیون، مه‌جلیسی باڵای توركمان و حیزبی ده‌عوه‌ ، ئێستا ئه‌وان ده‌وڵتدارن ئێستا شتێكی تره‌ ئه‌گه‌ر ئێستا خۆمان به‌ته‌نیا بچن كورد زیان ده‌كات”

” عێراقیش به‌هی خۆمان ده‌زانیین”

”مستەفا چاوڕەش زیاتر وتی” ئومێد ده‌كه‌ین لە دوای کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا, عێراق هیچی لێ نه‌یه‌ت چونكه‌ ئێمه‌ به‌شێكین له‌ عێراق و دژی داعش و تیرۆریسان ئێمه‌ سێ چوار ڕۆژه‌ عه‌مه‌لیاتی هاوبه‌شمان هه‌یه‌ و به‌یه‌كه‌وه‌ ئیش ده‌كه‌ین له‌گه‌ڵ سوپای عێراقدا چونكه‌ مه‌ترسیه‌كه‌ هه‌ر بۆ سه‌ر ئێمه‌ نییه‌ بۆ سه‌ر عێراقیشه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ ئێمه‌ ئومێد ده‌كه‌ین توشی كێشه‌ نه‌بین له‌گه‌ڵ عێراقدا چونكه‌ عێراقیش به‌هی خۆمان ده‌زانیین به‌ڵام له‌سه‌روو هه‌موو شتێكه‌وه‌ ده‌بێت یه‌كگرتوو بین ”

”یه‌كگرتنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ هه‌روا ئاسان نییه‌ ”

” هه‌تا لێره‌ بن ئه‌وان هاوكارمان ده‌بن به‌ڵام ده‌بێت خۆمان پشتی خۆمان بخورێنین ”

مستەفا چاوڕەش لە وتووێژەکەدا وەڵامی ئەو پرسیارەشی دایەوە ئایا کورد دەتوانێت چی بکات، لە کاتێکدا هێزەکانی پێشمەرگە یەکیان نەگرتۆتەوە، ئایا دەتوانن لەو ماوە کەمەی کە دوو هەفتەیە هەیە هێزەکانی پێشمەرگە یەک بگرنەوە؟ لە وەڵامدا مستەفا چاوڕەش وتی ” نه‌خێر ئه‌وه‌ ئیشە ماوه‌ی زۆری ده‌وێت، یه‌كگرتنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ هه‌روا ئاسان نییه‌، ئێمه‌ ئێستا هێزی پشتیوانیمان 5500 خستومانه‌ته‌ سه‌ر وه‌زاره‌ت بۆ یه‌كگرتوویی، لیوای 17 مان دوێنێ له‌ كێوماڵبووه‌ دژی داعش سه‌ر به‌ وه‌زاره‌ته‌ لیوای 16 مان خستۆته‌ سه‌ر وه‌زاره‌ت و لیواكانی ترمان ئاماده‌ كردووه‌ كه‌ هه‌موومان بتوانین به‌یه‌كه‌وه‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ یه‌كگرتوو بكه‌ین ئه‌وه‌ په‌یوه‌ندی به‌ ڕۆیشتنی ئه‌مه‌ریكاوه‌ نییه‌ به‌ڵكو په‌یوه‌ندی به‌خۆمانه‌وه‌ هه‌یه‌ ده‌بێت به‌رنامه‌مان هه‌بێت په‌یوه‌ندی به‌وانه‌وه‌ نییه‌ كه‌ ئه‌وان دوو هه‌فته‌ی تر بكشێنه‌وه‌، هه‌تا لێره‌ بن ئه‌وان هاوكارمان ده‌بن، به‌ڵام ده‌بێت خۆمان پشتی خۆمان بخورێنین له‌به‌رئه‌وه‌ ئومێد ده‌كه‌م هه‌موومان بتوانیین له‌ماوه‌یه‌كدا ئه‌وه‌ بكه‌ین، له‌دوای ڕووخانی سه‌دام له‌ ساڵانی 2006 و 2007 و 2008 ئێمه‌و پارتی كه‌ دائه‌نیشتین وه‌كو یه‌ك قسه‌مان ده‌كرد ، ئه‌وه‌ی ماویشمانە ئێمه‌ و برایانی پارتی ده‌بێت هه‌وڵبده‌ین هێزی پێشمه‌رگه‌ یه‌ك بخه‌ین و سه‌ر به‌ وه‌زاره‌ت بێت ئینشائه‌ڵا ئێمه‌ درێغی ناكه‌ین و هه‌نگاوی بشمان ناوه‌ كه‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ هه‌نگاو به‌ هه‌نگاو ڕێك بخه‌ینه‌وه‌. ”

”ئایا هیچ بەرپرسێکی پێشمەرگە لە سەر هێرشەکانی داعش بە هۆی کەمتەرخەمیەوە سزا دراوە؟

مستەفا چاوڕەش بەمجۆرە وەڵامی دایەوە و وتی” ئێستا مه‌سه‌له‌كه‌ شه‌ڕه‌ تفه‌نگ نه‌بووه‌ هه‌تا بوترێت جه‌بهه‌كه‌ی شكاوه‌ و ڕابكات، هه‌ندێك ئیمكانیاتیات هه‌یه‌ کامێرای حه‌راری و هه‌ندێك شتیان هه‌یه‌ ئه‌وانه‌ له‌ شوێنێكدا 17 فیشه‌كیان ته‌قاندووه‌ و له‌ باره‌گایه‌كیان 7 فیشه‌كیان ته‌قاندووه‌، به‌ دوربین پاسه‌وانه‌كه‌ی بینیووه‌ و لێداوه‌ به‌ڵام ئه‌وه‌ واتای ئه‌وه‌ نییه‌ ئه‌گه‌ر كه‌مته‌رخه‌می هه‌بێت لێپرسینه‌وه‌ نه‌بێت، ده‌بێت ئێمه‌ هه‌وڵبده‌ین هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌شه‌ڕدا ئازا و قاره‌مانن و ڕۆڵیان هه‌یه‌ ڕێزیان لێبگیرێت، ئه‌وه‌ی كه‌مته‌رخه‌مه‌ لێپرسینه‌وه‌ هه‌بێت. ”

” له‌ چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا لای سه‌رۆكی هه‌رێم كۆبوونه‌وه‌یه‌كمان كرد بۆئه‌وه‌ی چۆن بتوانیین نه‌خشه‌ ڕێگه‌یه‌ك دابنێن دژی تیرۆریستان و داعشه‌كان كه‌ هه‌موو فه‌رمانده‌ی میحوه‌ره‌كان له‌وێ بوون ، من له‌وێ بووم ،كاك نه‌جاتی هێزی 80 له‌وێ بوو شتێكمان كردووه‌، له‌م چه‌ند ڕۆژه‌شدا هه‌ندێك چالاكی باشمان كردووه‌ من خۆم له‌ خواره‌وه‌ بووم له‌و شوێنانه‌ی كه‌ كۆتا شوێنی تیرۆریسته‌كان بوو هێزی پێشمه‌رگه‌ چوو بوو هه‌ندێك شتیان گیراوه‌ و ئه‌شكه‌وته‌كانیان گیراوه‌، ئێسك و پروسكی خه‌ڵكمان دۆزیوه‌ته‌وه‌ ئه‌وانه‌ی كه‌ ناحه‌قی ڕه‌میان كردوون، قاعیده‌ی ساروخمان گرتووه‌، شوفڵی خه‌ڵكی ڕفاندووه‌ وه‌ختی خۆی هه‌مووی گیراوه‌ته‌وه‌، له‌ میحوه‌ره‌كانی تری 6 و 7 هه‌مووی به‌رده‌وامن له‌گه‌ڵ سوپای عێراقیشدا ئه‌مجاره‌ كۆتا هه‌ڵمه‌تمان هه‌ماهه‌نگیمان كردووه‌ له‌گه‌ڵ سوپای عێراقدا چونكه‌ مه‌ترسیه‌ بۆ سه‌ر عێراق و بۆ سه‌ر ئێمه‌ ده‌بێت ئێمه‌ هه‌موومان هه‌وڵبده‌ین به‌رنامه‌ دابنێن چه‌ندجاروه‌زاره‌ته‌كانی ئێمه‌ چوونه‌ به‌غداد كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كردن و به‌ڵینیان ده‌دا شتی هاوبه‌ش بكه‌ین و نه‌یانده‌كرد، ئه‌مجاره‌ به‌ نه‌فه‌سێكی باشه‌وه‌ هاتوون، ئێمه‌ش هێزه‌كانی خۆمان ساز و ئاماده‌ كردووه‌ بۆئه‌وه‌ی كه‌موكوتیه‌كانمان پڕبكه‌ینه‌وه‌ و سه‌نگه‌ره‌كانمان پته‌و بكه‌ین به‌و نه‌فسه‌ كارده‌كه‌ین. ” مستەفا چاوڕەش بەرپرسی هێزەکانی حەفتای پێشمەرگە وایوت”

” ئومێد ده‌كه‌م تووشی یه‌ك ته‌قه‌ نه‌بین له‌گه‌ڵ عێراقدا به‌ڵام له‌گه‌ڵ تیرۆریستان هیچ زه‌مانێك نییه‌ چی ده‌بێت و چی نابێت. ”


تۆ لە قسەکانتدا وته‌یه‌كی كورده‌واریت به‌كارهێنا وتت” ئێمه‌ ده‌بێت خۆمان پشتی خۆمان بخورێنین”

ئایا عێراق وهه‌رێمی كوردستان ده‌توانن بێ هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان و ئه‌مه‌ریكا سه‌ری خۆیان بخورێنن (بە قەولی خۆت) به‌ واتا سه‌ربازیه‌كه‌ی ده‌ڵێم ؟

مستەفا چاوڕەش لە وەڵامدا وتی” سه‌دام به‌هه‌موو هێز و ده‌سه‌ڵاتی خۆیه‌وه‌ كه‌ هه‌موو كوردستانیشمان چۆڵ كرد و ته‌سلیمیش نه‌بووین و له‌سه‌ر سنوره‌كان خۆمان گرته‌وه‌ و به‌رنامه‌مان دانا، سه‌ركه‌وتنی هه‌موو هێزێك یه‌كگرتوویی ئه‌و هێزه‌یه‌، له‌سه‌ره‌تادا ته‌ئكیدم كرده‌وه‌ له‌سه‌ر هاوكاری و یه‌كڕیزی ئێستاش ته‌ئكید ده‌كه‌مه‌وه‌ ئێمه‌ ئه‌گه‌ر هێزه‌كانی خۆمان باش ڕێكبخه‌ینه‌وه‌ ده‌ره‌قەتی هه‌مووی ئه‌ده‌ین به‌ڵام ئومێد ده‌كه‌م تووشی یه‌ك ته‌قه‌ نه‌بین له‌گه‌ڵ عێراقدا به‌ڵام له‌گه‌ڵ تیرۆریستان هیچ زه‌مانێك نییه‌ چی ده‌بێت و چی نابێت. ”

” ئه‌و په‌رله‌مانه‌ی لای خۆمان ده‌یبینم به‌زه‌یم پێدا دێته‌وه‌ ”

پێشتر شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕەخنەی لەو پەرلەمانتارانە گرتبوو کە حیزبە کوردییەکانی بەرامبەرییان تۆمەتبار دەکەن لەسەر بابەتی هێرشەکانی داعش.

بەرپرسی هێزەکانی حەفتای پێشمەرگەش (مستەفا چاورەش) هەمان بۆچونی هەیە و ڕەخنە لە پەرلەمانتاران دەگرێت و دەڵێت” من ده‌ڵێم یه‌كڕیز نیین و ته‌با نیین، ده‌بێت په‌رله‌مان هی خه‌ڵك بێت، په‌رله‌مان پێش ئه‌وه‌ی دابنیشێت بزانێت ئه‌گه‌ر پارتیه‌كه‌ قسه‌ی كرد و یه‌كتیه‌كه‌ بچێت به‌گژیا، ئه‌گه‌ر یه‌كتیه‌كه‌ قسه‌ی كرد پارتیه‌كه‌ بچێت به‌ گژیا ئه‌مه‌ عه‌یبه‌، من پێموایه‌ دابنبشن به‌رنامه‌ی باش دابنێن بۆئه‌وه‌ی چی خزمه‌تی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كات له‌ خزمه‌تی كه‌سوكاری شه‌هیدان و پێشمه‌رگه‌ و فه‌رمانبه‌ران، خوێندكار دێته‌ سه‌ر شه‌قام ، مامۆستا دێته‌ سه‌ر شه‌قام، دابنیشن به‌رنامه‌یه‌كی هاوبه‌ش دابنێن ئه‌م شیر و تیر له‌یەكدانه‌ جوان نییه‌، ئه‌و په‌رله‌مانه‌ی لای خۆمان ده‌یبینم به‌زه‌یم پێیاندا دێته‌وه‌ له‌و قسانه‌ی كه‌ به‌رامبه‌ر یه‌كتری ده‌یكه‌ن، دانیشتوون ئه‌و ده‌ڵێت واو ئه‌و ده‌ڵێت وا، ئازاره‌كه‌ی لای ئێمه‌یه‌ لای گه‌نجێك نییه‌ كه‌ ئێستا بۆته‌ ئه‌ندامی په‌رله‌مان یاخود له‌ شوێنێك قسه‌ ده‌كات، نابێت دوای ئه‌و قسانه‌ بكه‌وین ده‌بێت سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد دابنیشن بۆ ئه‌م بارودۆخه‌ به‌رنامه‌یه‌كی چاك و یه‌كگرتوویان هه‌بێت ئه‌وا ده‌توانێت په‌رله‌مانه‌كه‌ش یه‌كبخاته‌وه‌ هه‌م پێشمه‌رگه‌ش یه‌كبخاته‌وه‌ كه‌ زیاتر ئه‌وه‌ هه‌نگاوی باشه‌.”

please wait

No media source currently available

0:00 0:12:07 0:00


XS
SM
MD
LG