سەرۆکی کاروباری مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان مارتن گریفیتس دەڵێت ئەفغانستان پێش کۆتایی ئەمساڵ پێویستی بە سەرمایەی نێودەوڵەتی مامناوەند و بەردەوام هەیە بۆ ڕێگریکردن لە داڕمانی زیاتری ئابووری و لە کۆبوونەوەکانی هەفتەی داهاتوو لە واشنتن، فشار دەخاتە سەر ئەمەریکا بۆ یارمەتیدانیان.
گریفیتس بەم دواییانە بە دەنگی ئەمەریکای گوت: "ئەوەی لەم چەند هەفتەیەی دواییدا زۆر ئازار بەخشە و ئاگادارین ئەوەیە کە داڕمانی ئابووری زۆر توندترە، قورستر و خێراترە لەوەی کە ئێمە ترسمان لێی هەبوو،" ئێمە پێمان وابوو بە تەنیا لە رێگەی یارمەتییە مرۆییەکانەوە دەتوانین لە زستان خۆمان ڕزگار بکەین، بەڵام ئێستا دەزانین کە ئەوە بەس نیە. پێویستمان بە زیاتر هەیە".
لە ماوەی دوو دەیەی ڕابردوودا ئابووری ئەفغانستان بە قورسی پشت بە یارمەتی بیانی دەبەستێت بۆ ژیان، نزیکەی 75٪ ی بودجەی حکومەتی پێشوو لە ڕێگەی بەخشینەوە دابینکرا بوو، هەروەک لە ٪40ی پشتی بە بەرهەمی ناوخۆ دەبەست.
لەوەتەی تاڵیبان لە 15ی ئاب دەستی بەسەردا گرتووە، ڕاگرتنی زۆربەی هاوکارییە نێودەوڵەتییەکان بووە هۆی شکستهێنانی زۆربەی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان، لەوانە خزمەتگوزارییەکانی کارەبا، تەندروستی و پەروەردە هەڵئاوسان زۆر، وە نرخی کاڵا ئاساییەکان لە دەستی زۆربەی ئەفغانییەکانەوەیە.
گریفیتس ئەڵێت کە چارەسەرێک هەیە ئەویش ئاڵوگۆڕی دراوە بەڵام پێویستە بە خێرایی کۆتایی پێ بهێنرێت."ئێمە پێویستە ئاسانکارییەک بۆ ئەوە بکەین کە دۆلار لە دەرەوەی وڵات ئاڵوگۆڕی پێ بکرێت لەلایەن ئەفغانیەکانەوە و دراوی ناوخۆیی لە ناو ئەفغانستاندا".
بەڕێوەبەری هاوکارییەکان دەڵێت لە ئێستادا خەرجی پێویست بۆ بەڕێوەبردنی ئۆپەراسیۆنە مرۆییە گەورەکان لە ناو وڵاتەکەدا بەردەست نییە. نەتەوە یەکگرتووەکان داوای 4.4 ملیار دۆلاری کردووە بۆ یارمەتیدانی 23 ملیۆن ئەفغانی بۆ ساڵی داهاتوو تا بتوانێت مامەڵە لەگەڵ ئەو شتانەدا بکات کە بوونەتە گەورەترین قەیرانی مرۆیی.
لە 21ی مانگی 12، گریفیتس پلانی هەیە لەگەڵ ئانتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لە واشنتۆن کۆببێتەوە، ئەو وتی پەیامە سەرەکیەکەی ئەوەیە کە نەتەوە یەکگرتووەکان پێویستی بە خەرجی گونجاو هەیە کە تاڵیبان دەستیان پێناگات.