Accessibility links

لە شەپۆلی گەرماوە بۆ لافاو، گۆڕانی کەش و هەوا لە ساڵی 2021دا خراپتر بووە


لە ساڵی 2021دا، ڕووداوە سەختەکانی کەش و هەوا لە جیهاندا تۆمارەکانی شکاند. سەدان کەس بەهۆی زریان و شەپۆلی گەرما گیانیانلەدەستدا، جووتیاران ڕووبەڕووی وشکەساڵی بوونەوە، هەروەها لە هەندێک شوێنی جیهان پەتای کولە و ئاگرکەوتنەوە لە دارستانەکان ئاماری نوێیان تۆمارکرد، لەنێو ئەوانەشدا ڕۆچوونی دارستانەکان و شارۆچکەکان و ماڵەکان دێن.

زۆربەی ئەم ڕووداوانە بەهۆی گۆڕانی کەش و هەواوە زیادیان کردووە، زاناکانیش دەڵێن ئەو ڕووداوانە زیاتر و خراپتر دەبن، چونکە کەش و هەوای گۆی زەوی بەردەوام دەبێت لە گەرم بوون لە دە ساڵی داهاتوو و بە دواوەش.

ئەمانە چەند حاڵەتێکن کە لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بڵاوی کردوونەتەوە

لە مانگی دوو سەرمایەکی بەهێز ڕووی لە ویلایەتی تەکساس کرد کە بە شێوەیەکی بەردەوام ویلایەتێکی گەرمە، بەهۆی سەرماوە 125 کەس لە ویلایەتەکە گیانیانلەدەسدا و ملیۆنان کەسیش بێ کارەبا بوون.

زاناکان نەگەیشتوونەتە ئەنجامێک کە ئایا گۆڕانی کەش و هەوا بووەتە هۆی دروستبوونی سەختی کەش و هەوا، بەڵام گەرمبوونی جەمسەری باکوری زەوی دەبێتە هۆی ئەوەی کەش و هەوای پێشبینی نەکراوتر لە سەرانسەری جیهاندا ڕووبدات.

هەر لە مانگی دوو، کینیا و بەشەکانی تری ڕۆژهەڵاتی ئافریکا ڕووبەڕووی هەندێک لە خراپترین تاعونەکانی کولە بوونەوە لە دەیان ساڵی ڕابردوودا، مێرووەکان بەروبوومی دانەوێڵەیان لەناوبرد.

زاناکان دەڵێن کە شێوازی نائاسایی کەش و هەوا بەهۆی گۆڕانی کەش و هەواوە خراپتر دەبێت، هەروەها هەلومەرجێکی نموونەیی وەهای ڕەخساندوە کە مێرووەکان دەتوانن زیاتر گەشە بکەن.

هەموو ساڵێک خۆبەخشەکان دەگەنە بیابانەکان بۆ چاندنی داری زیاتر، کە دەتوانێت خاکەکە جێگیر بکات لەگەڵ باو باهۆزی بەهێزدا هاوسەنگی دروست بکات.

زاناکان پێشبینی دەکەن کە گۆڕانی کەش و هەوا بەرەو خراپتر بچێت، چونکە هاوینی گەرمتر و زستانی وشکتر ئاستی شێ کەم دەکاتەوە.

لە مانگی شەشدا نزیکەی لە هەموو ڕۆژئاوای ئەمەریکا بەهۆی وشکەساڵییەوە کە لە سەرەتای ساڵی 2020دا سەری هەڵدا جوتیاران وازیان لە بەروبوومی دانەوێڵە هێنا، بەرپرسەکانیش ڕێوشوێنی فریاگوزاریان ڕاگەیاند، هەروەها ئاستی ئاوی بەنداوی هۆڤەر لە هەموو کاتێک زیاتر نزمبوویەوە.

XS
SM
MD
LG