گیر پێدێرسن نێردراوی تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ سوریا ڕۆژی یەکشەممە داوای گرتنەبەری "هەنگاو بە هەنگاوی" کرد بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێکی سیاسی بۆ ململانێی سوریا، پاش ئەوەی گەشتەکەی بۆ وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکا و عەرەبی تەواوبوو.
شایانی باسە لە ساڵی 2019ەوە چەندین خول لە دانوستانەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە جنێڤ لە نێوان حکومەت و ئۆپۆزسیۆن بە مەبەستی داڕشتنی دەستوورێکی نوێ تا ئێستا شکستی هێناوە.
دوای ئەوەی لە دیمەشق لەگەڵ فەیسەڵ میقداد وەزیری دەرەوەی سوریا قسەی کرد وتی: "پێموایە ئێستا ئەگەرێک هەیە کە دەست بکەین بە دۆزینەوەی ئەو شتەی کە من پێی دەڵێم هەنگاو بە هەنگاو، کە لە خشتەی بەرنامەدا دابنرێت، قابیلی سەلماندن بێت، و بەخۆشحاڵییەوە.
ناوبراو بەڕۆژنامەنووسانی وت: "پەیامی من ئەوەیە کە ئەگەرێکی تر هەیە بۆ دەستکردن بە گەڕان بەدوای ڕێگا گونجاوەکان، بۆ بەرەوپێشچونی ئەم پرۆسەیە"
نێردەی نەتەوە یەکگرتوەکان وتیشی: "پێم وایە ئێمە دەبێت ئێستا نەک تەنها عەرەب بەڵکو هەڵوێستی ئەمەریکا و ئەوروپیەکان و تورکەکان و ڕووسەکان و ئێرانیەکان شیبکەینەوە".