Accessibility links

کۆمەڵەی حەوت هۆشداری توند لەسەر ئێران و ڕووسیا دەدات


کۆمەڵەی حەوت ڕۆژی یەکشەممە گوتی وا خەرێکە کات بۆ ئێران بەسەردەجێت بۆ ڕازیبوون بە ڕێکەوتنێک بۆ راگرتنی خواستە ناوکیەکانی و هۆشداری دا بە ڕووسیا دەربارەی دەرئەنجامی داگیرکردنی بۆ ئۆکرانیا.

وەزیرانی دەرەوەی وڵاتە دەوڵەمەندەکانی جیهان لە شاری لیڤەرپولی باکوروی ڕۆژئاوای ئینگلتەرا کۆبوونەوەیەکی دوو ڕۆژەیان ئەنجامدا و هەوڵیاندا بەرەیەکی بەهێز و یەکگرتوو لە دژی هەڕەشە جیهانییەکان پێكبهێنن.

سەبارەت بە ئێران، بەریتانیای کە میوانداری ئەم کۆبوونەوەیە دەکات ڕایگەیاند" کە دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکان لە ڤیەننا دوایین دەرفەتی کۆماری ئیسلامی بوو بۆ ئەوەی بە جارەسەرێکی راستەقینەوە بێتە سەر مێزی گفتوگۆ".

وەزیری دەرەوەی بەڕیتانیا لیز تڕەس لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی: "هێشتا کاتی ئەوە ماوە کە ئێران بێتە ئەو ڕێککەوتنە و ڕازی بێت"

دانوستانەکان لە ڕۆژی پێنجشەممەوە دەستی پێ کردەوە بۆ هەوڵدان بۆ زیندووکردنەوەی ڕێکەوتنی ساڵی 2015ی نێوان ئێران و زلهێزانی جیهان کە ئەمریکا لە ژێر دەسەڵاتی دۆناڵد ترامپ لە ساڵی 2018 لێی کشایەوە.

ئێران بانگەشەی ئەوە دەکات کە تەنیا دەیەوێت توانایەکی مەدەنی پەرە پێبدات، بەڵام زلهێزەکانی ڕۆژئاوا دەڵێن جبەخانەی یۆرانیۆمی پیتێندراوی بۆ زۆر لەوە زیاتر دەشێت و دەکرێت بۆ گەشەپێدانی چەکی ناوەکی بەکار بهێنرێت.

جۆ بایدن سەرۆکی ئەمەریکا گوتی ئامادەیە بگەڕێتەوە بۆ ڕێککەوتنەکە و بەرپرسانی ئێرانیش گوتویانە بەردەوامن لە پابەندبوون بە گفتوگۆکانەوە.

وەزیری دەرەوەی بەڕیتانیا لیز تڕەس هەروەها وتی "دەنگێکی یەکگرتووی زۆر هەیە کە ڕووسیا ڕووبەڕوی دەرئەنجامێکی گەورە دەبێت لە حاڵەتی هێرشیکردنە سەر ئۆکرانیا.

بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لە ڕۆژی شەممەدا گوتی " ژمارەیەکی زۆر لەوڵاتانی دێموکراتی ئامادەبوون بچنە پاڵ وڵاتانی کۆمەڵەی حەوت (بەریتانیا، کەنەدا، فەرەنسا، ئەڵمانیا، ئیتالیا، ژاپۆن و ئەمریکا) و هەڵوێست وەبگرن.

XS
SM
MD
LG