Accessibility links

ژیان لە فەرهەنگدا: پەیمان عومەر


لە ژیانی زۆربەی هەر یەکێک لە ئێمەدا گۆرانییەک هەیە یان هونەرمەندێکی گۆرانیبێژ هەیە ئاشنامان دەکات بە چێژی فڕین، بەڵام لەبیریشمان نەچێت هەندێک شت هەن بە زۆری زۆرداری دەدرێن بە هەستی بیستنماندا، حەزرەتی گۆران واتەنی "میزاجی کوردەواریمان تێکدەدەن."

هونەرمەندی ڕەسەن بەردەوام لە خەمی گۆرانیدایە، ئەو لە ئێمە زیاتر بەتەنگی هونەرەوەیە و گۆرانییەکانی دەکاتە ئەو چەپکە گوڵانەی ژیان و دنیاش دەڕازێننەوە.

لەم سەروەختەدا زۆرن ئەوانەی لە ژانری گۆرانیدا کار دەکەن، یان با بڵێم گۆرانی دەڵێن، بەڵام پرسیارەکە لەوەدایە؛ چەندێک لەو گۆرانیبێژانە وەک ئەرکێک لەم هونەرە باڵایە دەڕوانن؟ وەڵامی ئەم پرسیارە هەرگیز ناکەوێتە سەر ئەوەی هونەرمەندێکی گۆرانیبێژ چەند گۆرانی تۆمار کردووە، یان لە کەنگێوە دەستی کردووە بە کارکردن لەم هونەرەدا، هێندەی ئەوەی دەکەوێتە سەر چۆنییەتی پاراستنی ڕەسەنایەتی لە بەرگێکی هاوچەرخانەدا، یانیش هێندەی ئەوەی وەڵامەکان دەکەونە سەر چۆنییەتی چونە ناو هزری خەڵکەوە، بەو مانایەی چۆن گۆرانییەکان لە هزرماندا دەمێننەوە.

پەیمان عومەر، یەکێکە لەو هونەرمەندانەی توانیویەتی لەناو هەر هیچ نەبێت هەوادارنی خۆیدا وەک هونەرمەندێکی گەورە لێی بڕوانرێت، چونکە؛ لە یەکەمین کاری هونەریی خۆیەوە، هەوڵێکی ڕژدی داوە تا پەیامی پیرۆز لە گۆرانییەکانییەوە بگەیەنێتە گوێگرانی، پەیامەکەیشی بریتییە لە "بەرز هێشتنەوەی باڵای گۆرانی."

پەیمان عومەر، یەکێکە لەو گۆرانیبێژانەی ئێستاشی لەگەڵدابێت لە پێشەنگدایە، تەنانەت لەگەڵ ئەوەشدا کە ماوەیەکە هیچ بەرهەمێکی نوێیمان گوێ لێنەبووە، بەڵام گۆرانییەکانی پەیمان هەمیشە لە بیرەوەریماندا هەن.

پەیمان عومەر، هونەرمەندی گەورەی گۆرانیبێژ، وەڵامی پرسیارەکانی ئەم هەفتەیەی ژیان لە فەرهەنگدا دەداتەوە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:30:32 0:00


XS
SM
MD
LG