Accessibility links

‌دەست بەسەر دوو باری ماددەی هۆشبەردا دەگیرێت لە لوبنان و سوریا


هێزە ئاسایشیەکانی لوبنان و سوریا ڕۆژی شەممە ڕایانگەیاند دەستیان بەسەر 2 باری ماددەی هۆشبەردا گرتووە لە جۆری گاپتاگۆنی قەدەغەکراو، ئەمەش نوێترین دەستبەسەرداگرتنە لە زنجیرەیەک دەستبەسەراگرتنی هاوشێوەدا.

هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی لوبنان ڕایگەیاند "هەوڵێکی بە قاچاخبردنی 4 ملیۆن حەبی کابتاگۆنیان پووچەڵکردۆتەوە کە لە بارێکی قاوەدا شاراوەتەوە لە ڕێگای ئوردنەوە دەچوو بۆ سعودیە.

هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی ئەو وڵاتە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەردا دەنوسێت، دوای هەڵمەتەکانی ئەم هەفتەیە بۆ سەر دامودەزگایەکی ئامبارکردن لە بیر حەسەن، لە نزیک ناوچەی باشوری بەیروت حەبەکان دەستیان بە سەرداگیراوە.

گوتیشی 2 کەسیان دەستگیرکردوە، کە یەکێکیان هەوڵی دەدا لە فڕۆکەخانەی بەیروتەوە هەڵبێت.

گرتە ڤیدیۆیەک کە لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان بڵاوبۆتەوە دەردەخات پیاوێک زەرفێکی قاوە هەڵدەوەشێنێت کە حەبی هۆشبەری تێدایە.

ئاژانسی هەواڵی فەرمی سانا لە زاری سەرچاوەیەکی ئاسایش ڕایگەیاند لە هەڵمەتێکی جیاواز لە پارێزگاری دەرعا لە باشوری وڵاتەکە دەست گیراوە بەسەر سەدان هەزار حەبی کاپتاگۆندا.

سانا بڵاویشیکردەوە بڕیاربوو مادە هۆشبەرەکان لە ئوردنەوەبە قاچاغ ڕەوانەی دەرەوەی وڵات بکرێن.

هەروەها هەندێک لەو دەستگیرکردنانە لە ڕێگای هەوڵی بەردەوامەوە بوە بۆ نەهێشتنی ئەندامانی تۆڕی قاچاغچیەتی.

کاپتاگۆن ناوێکی بازرگانی ماددەی هۆشبەری ئەمفیتامین فینسیلینە و هێشتا دروستکردنی لە لوبنان و سوریا بەردەوامە، بە زۆریشبە شێوەیەکی نایاسایی لە شانشینی عەرەبستانی سعودی بەکاردێت.

توێژینەوەیەک دەڵێت "داهاتی هەناردەی کاپتاگۆن لە سوریادا لە ساڵی 2020دا بەلانی کەمەوە 3.46 ملیار دۆرە بووە.

لە مانگی 7ی ساڵای پاردا، ئیتالیا دەستی گرت بەسەر بڕێکی گەورە لە ماددەی هۆشبەر کە 84 ملێۆن حەب (14تەن) بوو لە سوریاوە ڕەوانە کرابوو.

XS
SM
MD
LG