گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕایگەیاند "ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ڕۆژی هەینی کۆبوونەوەیەکی "پڕ بایەخی" لەگەڵ هاوتا بەریتانی، ئەڵمانی و فەرەنسیەکەی ئەنجام دا و تێیدا گفتوگۆ لەسەر ڕێککەوتنە ناوەکییەکەی ئێران کرا.
وتوێژەکانی نێوان ئێران و زلهێزانی جیهان بە مەبەستی بوژاندنەوەی ڕێکەوتنە ناوکییەکەی ساڵی 2015 لە ڤیەننا لە ڕۆژی پێنجشەممە دەستی پێکردەوە.
ئەم کۆبوونەوەیە لە شاری لیڤەرپولی باکوری بەریتانیا لە ئێوارەی کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی جی 7 بەڕێوەچوو، کە پێشبینی دەکرێت لە ئەنجامی ئەو کۆبوونەوەیەدا داوایەکی هاوبەش لە ئێران بکرێت بۆ ئاسانکردنی بەرنامە ناوەکییەکەی و سوود وەرگرتن لە هەلی گفتوگۆکان لە ڤیەننا.
بەپێی ڕێکەوتنە ناوکییەکە کە دانۆڵد ترامپی سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا لە ساڵی 2018دا لێی کشایەوە، ئێران لە بەرامبەر کەمکردنەوەی گەمارۆکانی ئەمەریکا و یەکێتی ئەوروپا و نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سەر وڵاتەکەی، بەرنامە ناوەکییەکەی سنووردار کرد، لە کاتێکدا ڕۆژئاوا ترسی ئەوەی هەیە بەرنامە ناوەکییەکە بۆ پەرەپێدانی چەک بەکاربهێنرێت، تارانیش ئەوە ڕەتدەکاتەوە.
سەرچاوە: ڕۆیتەرز