Accessibility links

هەسەدە 100 زیندانی داعشی عێراقی ڕادەستی حکومەتی عێراق دەکاتەوە


بەپێی زانیارییەکان لە ساڵی 2019ەوە نزیکەی 300 چەکداری داعشی عێراقی ڕادەستی عێراق کراونەتەوە، لەناویاندا چەند ئەمیرێکی هەرە مەترسیدارهەن کە ئەو ڕێکخراوە تیرۆریستیەیان بەڕێوەدەبرد.

ڕۆژی چوارشەممە 8ی مانگی 12حکومەتی عێراق ڕایگەیاند کە هەسەدە 100 زیندانی داعشی ڕادەستی عێراق کردۆتەوە.

فەرماندەیەکی سەربازی عێراقی ئەوەی بۆ ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس پشتڕاستکردەوە.

جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق عەبدولئەمیر ئەلشەمەری بە فرانس پرێسی ڕاگەیاند بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە سەدان چەکدرای داعشی عێراقی لە دەروازەی سنووری ڕەبیعە لە ڕۆژئاوای پارێزگای نەینەوا گوازرانەوە بۆ عێراق.

لە درێژەی قسەکانیدا ئەلشەمەری گوتی: ئێمە ئەو چەکدارانەمان ڕادەستی دەزگا هەواڵگرییەکانمان کردن تا لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا بکەن.

تا ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتە هیچ لێدوانێک لەلایەن هەسەدەوە لەو بارەیەوە نەدراوە.

بەگوێرەی سەرچاوەکان، هێزەکانی سوریای دیموکرات لە مانگی دووی ڕابردوو 10 چەکداری دیکەی داعشیان ڕادەستی عێراق کردۆتەوە، هەروەها 900 عێراقی لە ساڵی 2019دا لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر ڕادەستی عێراق کراونەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتێکی نەتەوە یەکگرتووەکان نزیکەی 1600 زیندانی عێراقی داعش لە زیندانەکانی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەردا ماون و 8148 خێزانی چەتەکانی داعشی عێراقی لە کامپی هۆڵ نیشتەجێن کە ژمارەیان 30 هەزار و 377 کەس دەبێت.

شایانی باسە ئەگەر ئەم ژمارەیە لەلایەن هەسەدە پشتڕاست بکرێتەوە، لە ساڵی 2019ەوە زیاتر لە 300 زیندانی داعشی عێراقی ڕادەستی حکومەتی وڵاتەکەیان کراونەوە، لە نێویشیاندا چەند گەورە ئەمیرێکی داعش هەن کە ڕۆڵی بەرچاویان لە بەڕێوەبردنی ئەو ڕێکخراوە تیرۆریستیە هەبووە وەک حاج نەسیر و ئەبو بەڕاع ئەلعێراقی و ئەبو مەنسور ئەلمەغربی.

لە لایەکی دیکەوە دوو چەکداری دیکە کە بەشدارن لە کوشتنی رۆژنامەنوسی ئەمەریکی جەیمس فۆلی ساڵی ڕابردوو هەسەدە رادەستی ئەمەریکای کردن و گواسترانەوە بۆ ئەمەریکا کە لە ئێستادا لە دادگایەکی ئەمەریکی دادگایی دەکرێن.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:00 0:00


XS
SM
MD
LG