Accessibility links

فە‌رماندە‌ی ئۆپە‌راسیۆنە‌کانی سوپای عێراق: لە‌گە‌ڵ پێشمە‌رگە‌ ڕێکدە‌کە‌وین بۆ پڕکردنە‌وە‌ی بۆشاییە‌ ئە‌منییە‌کان


فە‌رماندە‌ی ئۆپە‌راسیۆنە‌کانی پارێزگای دیالە‌ی سوپای عێراق ڕایدە‌گە‌یە‌نێت، لە‌گە‌ڵ پێشمە‌رگە‌ هەماهەنگی دە‌کە‌ن بۆ پڕکردنە‌وە‌ی بۆشاییە‌ ئە‌منییە‌کانی نێوانيان، کە‌ داعش بۆشاییە‌کانی قۆستووە‌تە‌وە‌ و هێرش دە‌کاتە‌ سە‌ر هێزەکانی هە‌ردوولايان.

لیوا ڕوکن ڕە‌عد مە‌حمود فە‌رماندە‌ی ئۆپە‌راسیۆنە‌کانی پارێزگای دیالە‌ی سوپای عێراق، بە‌دە‌نگی ئە‌مە‌ریکای ڕاگە‌یاند"داعش دوژمنە‌، بۆشایی ئە‌منی و کە‌متە‌رخە‌می دە‌قۆزێتە‌وە‌، بە‌ڵام پشت بە‌خوا، هەماهەنگی دروستبووە‌ لە‌نێوان میحوە‌رە‌کانی پێشمە‌رگە‌ و سوپای عێراق، دە‌گە‌ڕێین بە‌دوای داعشدا لە‌و ناوچانە‌ی هێزی هیچ لایە‌کمانی لێ نییە‌، ئۆپە‌راسیۆن و هەماهەنگیە‌کانمان لە‌گە‌ڵ پێشمە‌رگە‌ بە‌ردە‌وام دە‌بن، لە‌پێناو نە‌هێشتنی پاشماوە‌کانی داعش و ڕە‌خساندنی ئاسایش و سە‌قامگیری لە‌ هە‌رێمی کوردستان و پارێزگای دیالە."‌

بە‌رپرسانی پێشمە‌رگە‌ و سوپای عێراق دان بە‌وە‌دا دە‌نێن، داعش بۆشایی ئە‌منی نێوانیانی قۆستووە‌تە‌وە‌ بۆ هێرشکردنە‌ سە‌ر سە‌نگە‌رە‌کانی هە‌ردوولایان، بە‌ڵام تا ئێستا ڕیکنە‌کە‌وتوون لە‌سە‌ر پڕکردنە‌وە‌ی بۆشاییە‌ ئە‌منییە‌کان، سە‌بارە‌ت بە‌هۆکاری ڕێکنە‌کە‌وتنیان، لیوا ڕوکن ڕە‌عد مە‌حمود وتی"پشت بە‌خوا ڕێکدە‌کە‌وین بۆ پڕکردنە‌وە‌ی بۆشاییە‌ ئە‌منییە‌کانی نێوانمان."

دە‌ربارە‌ی هاتنی هێزی داعش لە‌ سوریاوە‌ بۆ عێراق، وە‌ک فە‌رماندە‌ سە‌ربازیە‌کان ئاماژە‌ی بۆ دە‌کە‌ن، لیوا ڕوکن ڕە‌عد مە‌حمودی فە‌رماندە‌ی ئۆپە‌راسیۆنە‌کانی پارێزگای دیالە‌، بە‌دە‌نگی ئە‌مە‌ریکای وت"داعش لە‌هە‌موو ناوچە‌یە‌ک هە‌یە‌، هە‌ل دە‌قۆزێتە‌وە‌، بە‌ڵام ئێمە‌ بە‌دوایانە‌وە‌ین، پرۆسە‌ سە‌ربازیە‌کان بۆ نە‌هێشتنی داعش بە‌ردە‌وام دە‌بن."

ئە‌نجامدانی پرۆسە‌ی سە‌ربازی هاوبە‌ش لە‌نێوان پێشمە‌رگە‌ و سوپای عێراق، دوای سە‌ردانی وە‌فدێکی پێشمە‌رگە‌ دێت بۆ بە‌غدا، کە‌ لە‌گە‌ڵ سوپای عێراق دا بۆ بە‌رە‌نگاربوونە‌وە‌ی داعش لە‌سە‌ر هەماهەنگی یە‌کتری ڕێککە‌وتن.

please wait

No media source currently available

0:00 0:01:54 0:00


XS
SM
MD
LG