Accessibility links

لیوا ئە‌حمە‌د حە‌مە‌ساڵح: چیتر لە‌ قۆناغی بە‌رگریدا ناوە‌ستین و هێرش دە‌کە‌ینە‌ سە‌ر داعش


ئە‌مڕۆ چوارشە‌ممە‌، هێزەکانی پێشمە‌رگە‌ و سوپای عێراق بە ‌هەماهەنگی یە‌کتری، ئۆپە‌راسیۆنێکی هاوبەشیان لە‌ سێ قۆڵە‌وە‌ ئە‌نجامدا، لە‌ قۆڵی قە‌زای خانە‌قین و ناحیە‌ی جە‌لە‌ولای پارێزگای دیالە‌، هەروەها قۆڵی غە‌ڕە‌وپە‌ڵکانە‌ی سە‌ربە‌ پارێزگای سە‌ڵاحە‌دین.

ئۆپە‌راسیۆنە‌ هاوبەشەکەی پێشمە‌رگە‌ و سوپای عێراق، دوای جموجۆڵە‌ فراوانە‌کانی داعش دێت، کە‌ لە‌ ماوە‌ی هە‌فتە‌ی ڕابردوودا، چە‌ندین هێرشیان بۆسە‌ر سە‌نگە‌رە‌کانی پێشمە‌رگە‌ و هێزە‌ عێراقیە‌کان ئە‌نجامداوە.‌

لە‌م گفتووگۆیە‌دا لە‌گە‌ڵ دە‌نگی ئە‌مە‌ریکا، لیوا ئە‌حمە‌د حە‌مە‌ساڵح جێگری فە‌رماندە‌ی میحوە‌ری گە‌رمە‌سێری پێشمە‌رگە‌، دە‌ڵێت "داعش خۆی ڕێکخستووە‌تە‌وە‌، بۆیە‌ هێرشی بە‌ردە‌وام دە‌کاتە‌ سە‌ر پێشمە‌رگە‌ و سوپای عێراق، بە‌تایبە‌ت لە‌ماوە‌ی هە‌فتە‌ی ڕابردوودا، لە‌کە‌رکوکە‌وە‌ تا سنووری خانە‌قین هێرشی بە‌ردە‌وامیان ئە‌نجامداوە."‌

ڕوونیشیکردە‌وە‌، پێشمە‌رگە‌ و سوپای عێراق ڕێککە‌وتوون بۆ هەماهەنگی کردنی یە‌کتری بۆ ڕێگرتن لە‌جوڵە‌ی داعش، وتی"ئە‌مڕۆ ئۆپە‌راسیۆنی هاوبە‌ش ئە‌نجامدرا، پێشمە‌رگە‌ لە‌سنووری خۆی و سوپای عێراقیش لە‌ناوچە‌ی خۆی."

جە‌ختیشیکردە‌وە ‌"ناکرێت چیتر لە‌سە‌نگە‌ر دابنیشین و چاوە‌ڕێی هێرشی داعش بکە‌ین، دە‌بێت شوێنیان بکە‌وین."

جێگری فە‌رماندە‌ی میحوە‌ری گە‌رمە‌سێری هێزی پێشمە‌رگە‌ باسی لە‌وە‌شکرد، داعش هێزی زۆرە‌، بە‌ڵام هێرشە‌کانی بە‌ مە‌فرە‌زە‌ی بچوک بچوک ئە‌نجام دە‌دات و نایە‌وێت ناوچە‌ بگرێت، بە‌ڵکو دە‌یە‌وێت زیان بە‌ هێزە‌کان بگە‌یە‌نێت.

ئۆپە‌راسیۆنە‌کە‌ی ئە‌مڕۆ چوارشە‌ممە‌ی سوپای عێراق و پێشمە‌رگە‌، ئە‌و ناوچانە‌شی گرتە‌وە‌ کە‌ دە‌کە‌وێتە‌ نێوان سە‌نگە‌رە‌کانی هەردوولا، لە‌و بارە‌یە‌وە‌ لیوا ئە‌حمە‌د حە‌مە‌ساڵح وتی "لیوای هاوبە‌ش پێکدە‌هێنرێت بۆ پڕکردنە‌وە‌ی بۆشاییە‌ ئە‌منیە‌کان."

چاوە‌ڕوان دە‌کرێت ئۆپە‌راسیۆنە‌ هاوبەشەکەی پێشمە‌رگە‌ و سوپای عێراق درێژە‌ی پێبدرێت، بە‌و پێیە‌ی داعش لە‌ ناوچە‌کە‌دا جوڵە‌ی زۆرە‌ و دە‌یانە‌وێت پێکە‌وە‌ بە‌ر بە‌ جوڵە‌کانی داعش بگرن.

please wait

No media source currently available

0:00 0:03:00 0:00

XS
SM
MD
LG