Accessibility links

بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر دوو منداڵی خێزانێکی داعش ڕادەستی سویسرا دەکاتەوە


دەستەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر ڕۆژی دووشەممە پێشوازی کرد لە وەفدێکی وەزارەتی دەرەوەی سویسرا لە قامیشلۆ، شاندەکەی سویسرا لەلایەن خاتوو ستیفانی پێریارت سەرۆکی بەشی پاراستنی ئۆفیسی وەزارەتی دەرەوەی سویسرا و بەڕێز ئەنتنی لاهاما نوێنەری وەزارەتی دەرەوەی سویسرا بەڕێوە دەبرا.

لای خۆیەوە جێگری سەرۆکی دەستەی هاوبەشی فەنەر ئەڵگێت لەبارەی کۆبوونەوەی نێوان هەردوولاوە گوتی" دوای ڕزگارکردنی باغۆز، بەڕێوبەرایەتی خۆسەر داوای لە کۆمەڵگای نێونەتەوەیی کرد کە هاوڵاتیانیان وەربگرنەوە و تیشکی خستە سەر مەترسی مانەوەی منداڵان و ژنان لە کامپاکانی هۆڵ و ڕۆژ کە خێزانەکانی چەکدارانی داعشی تێدایە.

بەڕێز ئەڵگێت لە درێژەی قسەکانیدا بۆ ماڵپەری فەرمی دەستەی پەیوەندییەکانی دەرەوە گوتی" هیواخوازە حکومەتی سویسرا ڕۆڵێکی ئەرێنی ببینێت لەم بوارەدا".

لای خۆیەوە سەرۆکی شاندی سویسرا ستیفانی پێریارت سوپاسی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری کرد بۆ هاوکاری و ئاسانکاری لە ڕادەستکردنەوەی منداڵان و ژنانی داعش بۆ وڵاتەکانیان.

لە کۆتایی سەردانەکەدا بە بەڵگەی فەرمی ڕادەستکردن کە لەلایەن هەردوولا واژۆکرا دوو کچی خێزانێکی داعش ڕادەستی شاندە سویسریەکە کرانەوە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:01:17 0:00


XS
SM
MD
LG