Accessibility links

خۆپیشاندانی دژ بە ڕیوشۆینی نۆی بەرامبەر ڤایرۆسی کۆرۆنا لە برۆکسل توندوتیژی لێدەکەویتەوە


پۆلیس لە ڕۆژی یەکشەممەدا گازی فرمێسك رێژ و ئاویان بەکارهێنا بۆ بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندەران کە بەرد و یارییەکانی ئاگرینەیان دژ بە پۆلیس بەکارهێنا لە خۆپیشاندانێک لە برۆکسل بەهۆی سەپاندنی حکومەت بۆ بەربەستی نۆی کۆڤید-19ی و لەدەرئەنجامدا توندوتیژی ڵێکەوتەوە.

چەند هەزار خۆپیشاندەرێک سەرەتا بە هێمنی بەناو ناوەندی پایتەختی بەلجیکیا بەرەو ئەو گەڕەکە بەڕێکەوتن کە میوانداری بارەگای دامەزراوەکانی یەکێتی ئەوروپا دەکات و خۆپیشاندانەکە لەوێدا گەیشتە خاڵی کۆتایی.

لە گەڕەکی یەکێتی ئەوروپا گروپێک لە خۆپیشاندەران کە کڵاوی ڕەشیان لەبەرکردووە و ودروشمی "ئازادی" دەوتەوە، دەستیان کرد بە بەرد فڕێدان بە پۆلیس، کە ئەوانیش لەبەرامبەر بە گازی فرمێسک ڕێژ و سۆندەکانی ئاو کاردانەوەیان هەبوو.

خۆپیشاندەران ناڕەزاییان دەربری بەرامبەر یاسایەکی کە لە مانگی دە سەپێندراوە کە خەڵک ناچار دەکات بۆ پیشاندانی بەڵگەنامەی سەڵماندنی کوتانی COVID-19 بۆ چۆنە ژورەوە بۆ ناو بە مەیخانە و چێشتخانەکان.

ئەم خۆپیشاندانەش هەروەها داوای ئەو ڕێوشوێنە نوێیانە هات کە لە ڕۆژی هەینیدا بڵاویان کردەوە بۆ کەمکردنەوەی یەکێک لە بەرزترین ڕێژەی توشبوون بە کۆرۆنا لە ئەوروپا، لەوانە ماسکی زۆرەملێ بۆ زۆربەی منداڵانی قوتابخانە سەرەتاییەکان.

لە کۆتایی مانگی یانزەوە ژمارەیەکی زۆر لە خۆپیشاندەران بە توندوتیژی لەگەڵ پۆلیس لە برۆکسل پێکیاندادا. کە بووە هۆی دەستگیرکردنی دەیان کەسی و برینداربوونی ئەفسەرانی پۆلیس.

XS
SM
MD
LG