Accessibility links

پاپا فرانسیس سەردانی کۆچبەران دەکات


پاپا فرانسیس ڕۆژی یەکشەممە گەڕایەوە دوورگەی لێسبۆس، کە خاڵێکی کۆچکردنە و بۆ یەکەم جار لە ساڵی 2016 سەردانی کردبوو، و پشتگوێخستنی کۆچبەرانی بە "تێکشکانی کەشتی شارستانی" ناوزەد کرد.

پاپا ماوەیەکی زۆرە داکۆکی لە پرسی کۆچبەرانی کردووە و سەردانەکەی ڕۆژێک دوای ئەوە دێت کە بەتوندی سەرزەنشتی ئەوروپا کرد و وتی "بەهۆی خۆپەرستی نەتەوەپەرستییەوە پارچە پارچە بووە"

پاپا وتی: "لە ئەوروپا کەسانێك هەن کە بەردەوامن لە مامەڵەکردن لەگەڵ کێشەکەدا وەک بابەتێک کە مایەی نیگەرانی ئەوان نییە" . پاپا ئەم قسانەی راگەیاند لەو دەمەی ماوەی دوو کاتژمێری لە ئۆردوگای مەرۆڤۆنی لە لێسبۆس بەسەر برد کە نزیکەی 2200 پەناخوازی تێیدا دەژین و لە دووەم ڕۆژی سەردانەکەیدا بۆ یۆنان چاوی بە دەیان منداڵ پەناخواز کەوت.

پاپا فرانسیس هۆشداری دا کە دەریای ناوەڕاست " دەبێتە گۆڕستانێکی بێ بەردی گۆڕ" و "دوای ئەم هەموو کاتەش ‌هێشتا دەبینین لە جیهاندا ئەوەندە سەبارەت بە پرسی کۆچکردن نەگۆراوە"

ئەو وتی: "دەبێت بەرەنگاری هۆکارەکانی کۆچکردن بێنەوە، و نەک ئەو خەڵکە هەژارەی کە دەرەنجامەکانی دەدەن و تەنانەت بۆ پڕوپاگەندەی سیاسیش بەکار دەهێنرێن"

شایانی باسە یەکێتی ئەوروپا لە ناکۆکیدایە لەگەڵ بیلارۆس لەسەر لێشاوی ئەو کۆچبەرانەی کە لەم چەند مانگەی دواییدا لە ڕێگەی ئەو وڵاتەی سۆڤیەتی پێشووەوە گەشتیان کردووە بۆ چوونە ناو پۆڵەندا، لیتوانیا و لاتڤیاوە.

XS
SM
MD
LG