بەهۆی هێرشێکی چەکدارانی داعش بۆ سەر گوندێکی سەر بە پارێزگای هەولێر 13 کەس گیانیان لەدەستداوە.
پارێزگاری هەولێر ئومێک خۆشناو لە ڕاگەیاندنێکدا سەبارەت بە هێرشەکەی شەوی پێنچشەممەی چەکدارانی داعش بۆ سەر گوندی خدرجیجە لە سنووری قەزای مەخمور گوتی لەو "هێرشەدا 13 پێشمەرگە و هاووڵاتی شەهید بوون و پێنج کەسیش بریندار بوون."
پارێزگاری هەوڵێر لە دەمی قسەکانیدا بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندن کاتێک لە نەخۆشخانە سەردانی بریندارەکانی کرد گوتیشی " لە یەک خێزاندا سێ برا شەهید بوون کە یەکێکیان منداڵە."
پەیامنێری دەنگی ئەمەریکا ئەحمەد زێباری لە گوندی خدرجیجە دەڵێت هێزێکی زۆری پێشمەرگە لە چیاکانی دەوروبەری گوندەکە و نێو گوندەکە بڵاوبوونەتەوە.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی لە بەیاننامەیەکدا ئیدانەی ئەم هێرشەی کردووە و دەڵێت " زۆر بە توندی سەرکۆنەی هێرشى دڕندانهى شەوی ڕابردووى تيرۆرستانى داعش لە سنووری مەخموور دهكهين كه لە ئەنجامدا سێ برا لە یەک خێزان و ژمارهيهك پێشمەرگەى قارهمان شەھیدبوون."
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانیش لە تویتێکدا ئەم هێرشەی شەرمەزار کردووەو دەڵێت "لە ناخەوە خەمبارم بۆ لەدەستدانی هاووڵاتیان و پێشمەرگە قارەمانەکانمان لە هێرشێکی ترسنۆکانەی تری گروپی تیرۆریستی داعش لە نزیک قەرەچۆغ . دڵمان لای خێزانەکانی قوربانیان و بریندارەکانە.
داعش هەر هەڕەشەیەکی ڕژدە بۆ سەر هاووڵاتیانی ناوچە جێناکۆکەکان."
جێی باسە لە ماوەی ڕابردوودا داعش هێرشەکانی چڕ کردووەتەوە و ڕاوێژکاری سهربازی هاوسهرۆکی یهکێتی ڕایگەیاند داعش هێزی لهسوریاوه ڕهوانهی عێراق کردووه و له ئێستادا ئهو ڕێکخراوه خۆی ڕێکخستووهتهوهو پلانی کۆنترۆڵکردنی شوێنی ههیه له داهاتوودا.لە میانەی وتووێژێکیدا لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا وهستا ڕهسوڵ فهرماندهی پێشووی میحوهری باشوری کهرکوکی پێشمهرگهڕۆژی پێنجشەممە بەر لە هێرشەکەی داعش بۆ سەر گوندی خدرجیجە گوتی"داعش خۆی ڕێکخستووهتهوه، بهناوچهکهدا هێز دهسوڕێنێتهوه، دهیانهوێت له داهاتوودا شوێن کۆنترۆڵ بکهن و ماڵی خۆیان ههبێت."
ئەو گوتیشی "بۆشایی ئهمنی ههیه لهنێوان پێشمهرگه و سوپای عێراق، داعش سودی لهو بۆشاییه بینیووه، هێرش دهکهنه سهر ههردوولا."
سەبارەت بەم بۆشایی ئەمنییە پارێزگاری هەولێر لە ڕاگەیاندنەکەیدا گوتی " ئێمە تاکید دەکەینەوە هەرچی زووترە ڕێککەوتنی ئەمنی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێڕاقی جێبەجێ بکرێت ".