Accessibility links

ئەمەریکا سزا دەخاتە سەر حکومەتی بێلاروس


ئەمەریکا ڕۆژی پێنجشەممە سزاکانی لە دژی بێلاروس فراوان کرد و سزای نوێی بەسەر ئەو وڵاتەدا سەپاند، سزاکان 20 کەس و 12 قەوارە دەگرێتەوە، لە کاتێکدا واشنتن فشارەکانی لەسەر سەرۆکی بێلاروس ئەلێکساندەر لوکاشینکۆ زیاد کردووە.

وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریکا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند ئەو ڕێوشوێن و سزایانەی لە دژی حکومەتی بێلاروس گیراونەتە بەر بەهۆی گەندەڵی و پێشێلکارییەکانی مافەکانی مرۆڤ و هاندانی کۆچی نایاسایی بووە، لەگەڵ چەندین تۆمەتی تر.

ئاندریا گاکی، بەڕێوەبەری ئۆفیسی کۆنتڕۆڵی سەرمایە بیانیەکان لە وەزارەتی خەزێنە، لە لێدوانێکیدا ڕایگەیاند" ئەمەریکا شانبەشانی هاوبەش و هاوپەیمانە نێونەتەوەییەکانیەتی لە سەپاندنی سزا بەسەر ڕژێمی لوکاشینکۆدا بەهۆی ڕەفتارە نا بەجێکانی، لەناویاندا قاچاخچیەتی بە کۆچبەرانەوە.

وەزارەتەکە لە بەیاننامەکەیدا ڕێگری لە ئەمەریکیەکان دەکات لە ئەنجامدانی هەر جۆرە مامەڵەیەک لەگەڵ بێلارۆس.

هەروەها واشنتن سزای بەسەر کۆمپانیای گەشتیاری سەر بە دەوڵەتی بێلاروس Tsentrkurortو حەوت بەرپرسی حکومی سەپاندووە، لەسەر قەیرانی کۆچبەران لەسەر سنوورەکانی بێلاڕوس و پۆڵەندا.

XS
SM
MD
LG