Accessibility links

زانایانی دوو زانکۆی ئەمەریکا بچووکترین کامێرا دروست دەکەن


زانایانی زانکۆی پرنستن و زانکۆی واشنتن کامێرایەکی ئەوەندە بچووکیان دروست کردووە کە هێندەی دەنکە خوێیەکی درشتە.

زانکۆی پرنستن لە سەرەتای ئەم هەفتەیە بڵاوی کردەوە کە ئەو سیستمە نوێیە دەتوانێت وێنەی جوان وبە ڕەنگی تەواو هاوشێوەی ئەو لینزانە بگرێت کە قەوارەکانیان 500 هەزار هێند گەورەترە.

ئەو سیستمەی کە بە چەند دیزاینێکی جیاوازی هاردوێری کامێراو پرۆسەی ژمێریاری بەهێزکراوە، دەتوانرێت بە ڕێگەی ڕۆبۆتی بچووکی تەندروستی بۆ ئەنجامدانی پشکنینی نێو جەستەی مرۆڤیش بەکاربێت.

لە کاتێکدا بۆ کامێرایی ئاسایی لێنزی شوشە یان پلاستیک بەکاردەهێندرێت بۆ ئەویە ڕووناکیی لە شوێنی سەرنجەکە بدات، بەڵام ئەم سیستمە نوێیە پشت بە تەکنەلۆژیایەک دەبەستێک کەپێی دەگوترێت مێتا سەرفەیس (Meta surface).

داهێنانی سەرەکی لەم کامێرایەدا تێکەڵکردنی دیزاینی ڕووی بینایی و ئەو پرۆسەیەیە کە سیتمەکانی پێکەوەکاری پێدەکەن بۆ وێنەکە.

فیلیکس هاید، نوسەری باڵای توێژینەوەکە و پرۆفیسۆری یاریدەدەری زانستی کۆمپیوتەر لە پرنستن، دەڵێت ئەمە شێوازی کاری کامێراکەی لە دۆخی رووناکی سروشتیدا بەرزکردووە بە پێچەوانەی کامێراکانی پێشوتر کە پێویستیان بە ڕووناکی لیزەری پاکی تاقیگە یان حاڵەتێکی نموونەیی تر هەبوو.

سەرچاوە: زانکۆی پرنستن

XS
SM
MD
LG