Accessibility links

دادگایەکی ئەڵمانیا بۆ یەکەم جار لە بڕیارێکدا تاوانی داعش دژ بە ئێزدییەکان بە جینۆساید دەناسێنێت


دادگایەکی ئەڵمانیا ڕۆژی سێشەممە یەکەم بڕیاری لەسەر ئاستی جیهان دا بۆ بە جینۆساید ناساندنی تاوانەکانی دژ بە کۆمەڵگەی ئێزدییەکان. ئەم بڕیارە لەلایەن چالاکوانانی مافەکانی مرۆڤەوە بە دەستکەوتێکی مێژووی بۆ ئەو گروپە کەمینە ئاینییە وەسف دەکەن.

دادگاکەی فرانکفۆرت سزای زیندانی هەتا هەتایی بەسەر پیاوێکی عێراقیدا سەپاند بە تاوانی جینۆسایدی دژ بە ئێزدییەکان و هەروەها تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی کە لە ئەنجامی مردن، تاوانی جەنگ و یارمەتیدان بۆ ئەجامدانی تاوانەکانی جەنگ دروست بووە.

تەها جومەیلی تەمەن 29 ساڵان کە لە ساڵی 2013 چووەتە نێو گروپی جیهادی داعشەوە، پاش خوێندنەوەی بڕیارەکەی دادگا لە ژووری دادگاکە لە هۆش خۆی چوو.

نادیە موراد کچێکی ڕزگاربووی ئێزیدی و خاوەنی خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشی سوپای ئەڵمانیای کرد بۆ ئەو بڕیارە " مێژووییە" و بە " سەرکەوتن بۆ ڕزگاربوانی جینۆساید، ڕزگاربوانی توندوتیژی سێکسی و تەواوی کۆمەڵگەی ئێزدییەکان" وەسفی کرد.

لە مانگی پێنجدا لێکۆڵەرەوە تایبەتەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایانگەیاند کە "بەڵگەی ئاشکرا و جێی متمانەیان" لەسەر کۆمەڵکوژی لەلایەن داعشەوە دژ بە ئێزدییەکان کۆکردووەتەوە.

ناتیا ناڤرۆزۆڤ پارێزەر و ئەنجامی ڕێکخراوی یەزدا، کە خەریکی کۆکردنەوەی بەڵگەی ئەو تاوانانەیە کە لەلایەن داعشەوە دژ بە ئێزیدییەکان ئەنجام دراوە، بە ئاژانسی دەنگوباسی فەرەنسی ڕاگەیاند " ئەمە درەنجامێکە کە هەموو ئێزدییەکان و ڕزگاربوانی جینۆساید خوازیاری بوون."

ئەو گوتیشی " ئێمە جەخت دەکەینەوە کە دادگایی تری لەم شێوەیە ئەنجام بدرێت."

داواکارانی گشتی دەڵێن، تەها جومەیلی، و هاوسەری پێشووی کە ژنێکی ئەڵمانییە بە ناوی جێنفەر وێنسچ، ژنێکی ئێزدی و کچەکەیان " کڕیوە" و وە کو " کۆیلە" بەکاریان هێناون کاتێک لە ساڵی 2015 لە موسڵی ژێر دەسەڵاتی داعشدا بوون.

پاشان ئەوان چوون بۆ فەلوجە کە جومەیلی تۆمەتبارە بە بەستنەوەی کچێکی پێنج ساڵان پەنجەرەی درەوەی ماڵەکەی لە کاتێکی لە کەشێکی ئێجگار گەرمدا، کاتێک سزای داوە و ئەوەش بووەتە هۆی مردنی ئە منداڵە.

لە دادگاییەکی جیاوازا وێنسچی تەمەن 30 ساڵان لە مانگی ڕابردوو بە 10 ساڵ زیندانی کردن سزادارا بۆ "تاوانەکانی دژ بە مرۆڤایەتی بە شێوازی بە کۆیلەکردنی خەڵکی" بەهۆی هاوکاریکردنی لە کوشتنی ئەو کچە کاتێک هاوکاری ئەو کچەی نەکردووە.

دایکی منداڵەکە کە بە نورا ب ناسێنراوە، لە هەردوو شاری میونخ و فرانکفۆرت گەواهی دا سەبارەت بەو شێوازەی کە کچەکەی ئەشکەنجە دراوە.





XS
SM
MD
LG