Accessibility links

ولایەتەکانی نیوهامپشەر و ڤیرمۆنت داوای پشکنینی کۆڤید-19 بۆ ئاسک دەکەن


کۆنکۆرد، نیو هامبشەر –

لە گەڵ دەسپێکی وەرزی ڕاوکردن، بەڕێوبەرایەتی ژیانی کێوی لە ولایەتی نیوهامپشر و ڤیرمۆنت لەباکوری ڕۆژهەڵاتی وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا دەستیانکرد بە پشکنینی کۆڤید-19 بۆ ئاسکەکانی جۆری کلک سپی، ئەمە دوای ئەوە دێت لەتوێژینەوەیەکی حکومەتدا لەچەند ولایەتێکی‌کە دژە ڤایرۆس لەئاسکدا دۆزرانەوە.

دان بیرگیرۆن زانای زیندەوەری ئاسک لە بەێوبەرایەتی ڕاوی گیانداران و ماسی ووتی "لە ئەمساڵدا لە 5 ڕۆژی قەرەباڵغترین ئەنجامدانی ڕاودا نموونەی خوێنمان وەرگرت، زانای زیندەوەرمان لە بنکەکانی پشکنینی باێۆلۆجی هەیە و ساڵانە زانیاری لەسەر تەمەن و کێش کۆدەکەینەوە. ئەمساڵ داوامانکرد نموونەی خوێن کۆکەنەوە.

لەلایەن ناوەندی پشکنینی تەندروستی ئاژەڵان و ڕوەک سەر بە وەزارەتی کشتوکاڵی وڵاتەیەکگرتوەکان دەربارەی پشکنینی گروپی ئاسکی کلک سپی وەک بەشێک لە تویژینەوەی نیشتمانی دەربارەی بڵاوبوونەوەی کۆڤید-19 لەناو چۆرەکاندا، پەیوەندی بە ولایەتی نیوهامپشەر و ڤیرمۆنتەوە کراوە.

ولایەتی مەین چاودێری پشکنینەکانی وڵایەتەکانی‌دیکە دەکات، بەڵام تائیستا هیچ پشکنینی بۆ کۆڤید -19 بۆ ئاسک نەکردوە.

لە تویژینەوەیەکدا لەمانگی 7دا بڵاوکرایەوە، ناوەندی پشکنین 481 ئاسکی لە ولایەتەکانی ئیلینۆی، میشگان، نیویۆرک و پەنسلڤانیا پشکنیوە لە 33٪ی نموونەکانی خۆێندا دژە ڤایرۆسی کۆڤید-19یان دۆزیوەتەوە.

توێژینەوەکە دەڵێت "زانیاریمان نیە چۆن ئاسکەکان تووشی کۆڤید-19 بوون، لەوانەیە لەڕێگای مرۆڤەوە یاخود ژینگەوە یان ئاسکی‌دیکە یان ئاژەڵەی دیکەوە بۆیان گوازرابێتەوە".

هەروەها توێژینەوەکە دەڵێت لەسەر بنەمای ئەو زانیاریانەی هەیە، ئەوا مەترسی بڵاوبوونەوەی کۆڤید-19 لەئاسک و گایندارانی‌دیکەوە بۆ مرۆڤ لەئاستێکی نزمدایە. توێژینەوەکە دەشڵێت هیچ ڕاپۆرتێک نیە ئاسکی نەخۆش بەکۆڤید-19 لەدەشت گیرابێت لەبەر دەستدابێت و چاودێری بکرێت، ئاسکەکانی لەبردەستدان تاقیکردنەوەی ڤایرۆسەکەیان لەسەر کراوە وە ک بەشێک لە توێژینەوەی ناوەندەکەی کشتوکاڵ لەوەزارەتی کشتوکاڵی وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا و هیچ دەرکەوتیەکیان نەبوە.

ناسا ئۆتۆمۆبێلێکی نارد بۆ واڵایی بۆ تێشکانی بەردێکی گەورە

هەفتەی ڕابردوو ناسا ئۆتۆمۆبێلێکی نارد بۆ واڵایی، لەئەرکێکدا بۆ تێشکانی هەسارۆچکەیەک و تاقیکردنەوە ئەگەر بتوانرێت بەردێکی واڵایی تیژڕەو مەترسی بۆ سەر زەوی هەبێت لەڕەوتی دورخرێتەوە.

ئۆتۆمۆبێلی وڵایی دارت لە بنکەی ڤاندینبیرگ بۆ هێزی واڵایی بە مووشەکی سپەیس ئێکس فالکۆن ٩ بۆ وڵایی نێردارو لەپرۆژەیەکدا بە بڕی 330 ملێۆن دۆلار بەناوی دەبڵ ئەسترۆید ریدایرێکشن تێست. هاوشێوەی فیلمی "ئارمەگدۆن" لە نواندنی ئەکتەر بروس ویلس .

ئەو مترسیە لەڕاستیدا لەسەر زەوی هەیەوە خەیاڵی فیلم نیە.

تۆماس زۆرپۆشن بەڕێوەبەری زانستی هاوبەش لە ئاژانسی ناسا ووتی"تەماشای مانگ دەکەین و تەماشی زەوی دەکەین دەبینین پڕن لە چاڵ، لەسەر مانگ زیاترە وەک لە زەوەی، ئەمە پێماندەڵێت کاریگەری تەنە بچوکەکان لەسەر زەوی بە پێوانەکانی کاتی جێۆلۆجی ئاسایی‌یە".

ئەگەر کارەکان بەباشی بەڕێوەبچێت ئەوا لەمانگی 9ی ساڵی داهاتوودا ئەو ئۆتۆمۆبێلەی لەشێوەی سنوقە و کێشکەی 540 کیلۆگرامە بە "دیمۆرفۆس"دا دەکەوێت، هەسارۆچکەیەکە تیرکەی 160 مەترە بەخێرایی 241 هەزار و 139 کیلۆمەتر لە کاتژمێرکدا تێدەپەرێت.

ئاندی شینگ سەرۆکی تیمی دارت ڕوونی کردەوە ووتی "دەبێت ئۆتۆمۆبێلەکەی واڵایی دارت بەر هەسارۆچکەکە بکەوێت، هەروەها دەبێت تیمی دارت پێوانەی پلەی گۆڕانکاری لە ئاراستەیدا بکات، دوای ئەوە دەمانەوێت هۆکاری دروستبوونی ئەو کۆڕانکاریە لەئاراستەدا بزانین وچۆن کاردەکات؟ بۆیە پرسەکە پەیوەستە بە پێوانی کۆڕانکاری لە توانایدا، ئەو توانایە چەندە و پێویستە بەر هەسارۆچکەیەک بکەوێت لەڕێگای ئۆتۆمۆبێلی دارتەوە؟".

دیمۆرفۆس بەدەوری هەسارۆچکەیەکی گەورەتردا دەسوڕێتەوە بەناوی دیدیمۆس.

ئەم دوو هەسارۆچکەیە بۆ زەوی مەترسی نین، بەڵام بۆ زاناکان ڕێگایەک دەستەبەر دەکەن باشترە بۆ پێوانە و کاریگەری بەرکەوتن بە هەسارۆچکەیەکدا بەواڵایی‌دا تێپەڕێت.

دیمۆرفۆس بە 11 کاتژمێر و 55 ددەقیقە خولانەوەیەک بەدەوری دیدیمۆسدا تەواو دەکات، ئامانجی دارت تێکشکانێکە جوڵەی دیمۆرفۆس خاوکاتەوە و خۆی بدات بە هاسارۆچکە گەورەکەدا و بە 10 پلە لە گۆشەی خولگەی بگۆڕێت.

لەڕێگای تلسکۆبەکانی سەر زەوی پێوانەی ئەم گۆڕانکاریە لە سەروەختی خولانەوەدا دەکرێت. کەمترین گۆڕانکاری بۆ ئەو ئەرکە سەرکەوتووبێت 73 چرکەگۆشەیە.

ئاد ینۆڵدز بەرێوەبەری پرۆژەی دارت دەڵێت "ئەگەر بگەینە کاتی خولانەوەی هەسارۆچکەکە، ئەوا داینامیکەکەی ئەو خواستەمان بەدەست دێنێت بە گۆڕانکاری بەلانی‌کەمەوە 73 چرکەگۆشە لەکاتی خولانەوەیدا.

لەم بارەیەوە ووتی "لەوباوەڕەداین وکۆمپیوتەر زۆر لەوە باشتر دەردەخات، بەڵام توێژینەوە دەکەین ئەگەر بەرکەوتن بە هەسارۆچکەکەدا ڕوبدات بەهیواین گۆڕانکاری لە خولگەیدا نزیکەی 1 پلە بێت".

لەوانەیە تەکنیکی دارت بەسوودبێت بۆ گۆڕانکاری لە ئاراستەی هەسارۆچکەدا پێش چەند ساڵێک یان دەیان ساڵ لە بەرکەوتنی بەزەویدا و ئەگەری کەوتنەوەی کارەسات.

زۆرپۆشن دەڵێت " لەهەموو ڕێگاکان و ئەگەرەکانی هەیە دەمانەوێت هەندێک میکانزم دانێین ، ئەمەش لەوباوەڕەدام لەهەموویان بەهێزترە دەتوانین بیری لێبکەینەوە.

زاناکان بەردەوام بۆ هەسارۆچکەکان دەگەڕێن و ئاراستەیان دەکیشن بۆ دەستنیشانکرندی ئەگەری گەیشتنیان بە زەوەی .

زۆرپۆشن دەڵێت" ڕاستە ئیمە لەم ساتەوەختدا لەوەتای 100 ساڵە هیچ مەرترسیەکمان نەبینیوە، ڕاستیشە هەروەها لە نێوان هەموو ئەو تەنانەی بەرزەویدا دەکەون ، تەنها ی3/1مان بەدیکردوە، بەراستی ئەرکی ئێمەیە لە 10 ساڵی داهاتوودا چاودێری 2 لەسەر 3کەی ماوە بکەین.

دارت 10 مانگی پیدەچیت بۆ گەیشتن بە 2 هەسارۆچکەکە، پێکدادان لە دوریی 11 ملێۆن کیلۆمەتر لەزەویەوە ڕودەدات.

بەر لە 10 ڕۆژ لەوە دارت ئۆتۆمۆبێلی واڵایی بچووک بۆ چاودێری دەنیرێت ئاژانسی واڵایی ئیتالیا دابینی کردوە.

دارت گرتە ڤیدێۆ دەنێرێت تا ئەو ساتەی بەبەر کەوتن تێکدەشکێت، دوای 3 دەقیقە ئۆتۆمۆبێلی دوای ئەو وێنەوە ڤیدێۆی پێگەی پێکدادان و کاریگەری و ئەو پارچانەی لێیدەبێتەوە دەگرێت.

لەوەتای چوونی شەپۆلی نوێی کۆچ بۆ ئوسترالیا گیاندارانی ئەو کیشورە لە مەترسیدان

سیدنی ، ئوسترالیا -

ڕاپۆرتێکی نوێ ئاگاهی دەدات کە ژیانی کێوی لە ئوسترالیا گیرۆدەی ئەو هێرشەیە کۆچبەران کردویانە بۆ کیشوەرەکە. شارەزایان لە ئاژانسی زانستی نیشتمانی پێشبینی دەکەن زۆر لە ڕوەک و گیاندارە بێوێنەکان لەو وڵاتەدا بە هاتنی ساڵی 2050 مەترسی نەمانیان لەسەرە، ئەگەر هیچ هەنگاوێک بۆ پاراستنیان نەننرێت.

گیاندای جۆری نوێ لە کیشورەکدا دوای چونی کۆچبەران بڵاوبوونەتەوە و نەشو نمایان کردوە و بوونەتە مەترسی بۆ ڕوەک و گیانداری پێشتر لەو خاکە هەبوون.

ئەو گیاندارانەی بەو کیشوەرە نوێن بریتیە لە کەروێشکی جۆری ئەوروپا کە 3/1 خاکەکەی گرتوەتەوە، هەروەها پشیلەی کێوی و بەراز و ڕێوی و بۆقی زەلکاوەکانی قامیش.

ڕاپۆرتەکە بەناوی ڕێگری لە نەخۆشی و گیاندارەکانی ڕاودەکەن تیشک دەخاتە سەر داهاتوی ئوسترالیا بەبێ بوونی نەخۆشی ڕوەکی زیان بەخش و شەپۆلێکی نوێ لە نەمانی گیانداران.

ئاندی شێپەرد بەڕێوەربەری توێژینەوەی ئاسایشی بایۆلۆجی لە ئاژاسنی زانستی نیشتمانی کە ڕێکخراوێکی کۆمەنوێڵسە بۆ توێژینەوەی زانستی و پیشەسازی و سەر بە حکومەتە دەڵێت "داگیرکردنی ئوسترالیا لە لایەن بریتانیەکانەوە بەر لە 200 ساڵ هۆکاری کاولکاری بۆ کیشورەکە هێناوە".

ووتیشی تەمشاکەن ئوسترالیا و زۆر لە وڵاتانی دوای داگیرکاری بریتانیا بڕێکی زۆر جۆری نامۆ بەو ژینگەیە لە ئاژەڵ و ڕوەکیان بۆ چوە، هەندێکی بێ مەبەست و بەشێکی بەمەبەست، هەندێک کۆمەڵگا دامرزرا بە مەبەست ڕوەک و گیانداریان گەشە پێدا، تا هەستکەن هاوشێوەی ژینگەی ئەوروپایە و لە وڵاتی خۆیان دەژین، دەرئەنجامی ئەمە ئوسترالیا وەک نیوزلەندا لەئیستادا خراپترین لیستی نەمانی شیردەرەکانی تێدا تۆمار کراوە، ئەمەش پەیوەندیدار بە پشیلەی کێوی و ڕێوەیەوە.

ڕاپۆەرتەکە مەزەندە دەکات تێچوونی ئەو زیانانە لە ئوسترالیا زۆرینەی بەهۆی ڕوەک و پشیلەی کێوی و کەروێشک و مێرولەی سورەوە ساڵانە دەگاتە نزیکەی 18 ملیار دۆلار و لە هەڵکشاندایە.

لەهەوڵدا بۆ ڕاگرتنی ئەم داگیرکاریە بەرێبوەرایەتیەکان خۆراکی کیمیاوی و سنوری باێۆلۆجیان دانا، ئەم هۆکارانە جێگای مشتومڕ بوو ، زۆر لە پشتیوانانی مافی گیانداران ڕەخنەیان لەوە هەیە و بە نامرۆڤانە ناوی دەبەن.

زاناکان لە ئوسترالیا کار لەسەر تەکنیکی جینی دەکەن بۆ نەهێشتنی نەخۆشیەکان و تاقیکردنەوەکان لەسەر مشک دەکرێت، بەڵام ئەوەی ناوی لێنراوە " سیستمەی کارتێکردن" لەوانیە بگاتە 5 ساڵ. جۆرێک لە بەرگریەکانی زیندەوەر بریتیە لە نەهێشنی زاوزێکردنی جۆرەکانی مشک.

please wait

No media source currently available

0:00 0:09:07 0:00
Direct link


XS
SM
MD
LG