Accessibility links

ئەوروپییەکان بۆ بەڕەنگاربونەوەی تۆڕەکانی قاچاخچی کۆچبەران کۆبونەوە


دوای 4 رۆژ لە کارەساترین ڕووداوی ژێرئاوکەوتنی کەشتییەکی کۆچبەران و مەرگی ژمارەیەک کۆچبەر لە دەریای مانش دا ، کۆبونەوەیەکی ئەوروپایی رۆژی یەکشەممە لە کالێ بەڕێوە چوو لە پێناو بەهێزکردنی توانای نەهێشتنی تۆڕەکانی قاچاخچیان ئەوانەی کۆچبەران دەگوێزنەوە، بەڵام بەریتانیا، بەهۆی بەلاوەنانی لە لایەن فەرەنساوە، بەشداری تیا نەکرد.

ئەم کۆبوونەوەیە وەزیرانی بەرپرس لە کاروباری کۆچبەری لە وڵاتانی ئەڵمانیا و هۆڵەندە و بەلجیکا و هەروەها فەرەنسا لەخۆگرت.

کۆبونەوەکەی لە شاری کالێ لە باکوری فەرەنسا ئەنجامدرا، هەروەها دەزگاکانی پۆلیسی ئەوروپایی و پاسەوانانی سنوری و کەنار ئاوەکانی ئەوروپاش بەشداریان تیا کرد. (AFP)

XS
SM
MD
LG