Accessibility links

جۆری نوێی کۆرۆنا بە ژمارەیەکی زیاتری وڵاتاندا بڵاودەبێتەوە


جۆرە نوێکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە بە "ئۆمیکرۆن' ناسراوە، لە ڕۆژی شەممەوە لە زۆربەی وڵاتانی ئەوروپادا دەرکەوت، تەنها چەند ڕۆژێک دوای ئەوەی لە ئەفریکای باشوور دەستنیشان کرا، حکومەتەکانیش لە سەرانسەری جیهان کار دەکەن تا رێگە لە بڵابوونەوەی بگرن.

بەریتانیا دوای دۆزینەوەی دوو حاڵەت، لە ڕۆژی شەممەوە یاساکانی خۆی لەمەڕ دەمامك پۆشین وگەشتیارانی نێودەوڵەتی توند کردەوە. هەروەها لە ڕۆژی شەممەوە ئەم جۆرە نوێیە لە ئەڵمانیا و ئیتالیا پشتڕاستکرایەوە، هاوکات بەلجیکا و ئیسرائیل و هۆنگ کۆنگ راپۆرتیان داوە کە لە گەشتیارەکاندا دۆزراوەتەوە.

لە ئەمریکا، دکتۆر ئەنتۆنی فاوچی، پسپۆڕی باڵای حکومەتی ئەمریکا بۆ نەخۆشییە گواستراوەکان ، وتی سەرسام نابێت ئەگەر ئەمیکرۆن پێشتریش لە ویلایەتە یەکگرتووەکان بوبێت.

شایانی باسە بەهۆی ترس ودڵەڕاوکی لە دەرئەنجامی دەرکەوتنی ئەم جۆرە نۆییەوە، کە توانای ئەوەی هەیە زیاتر بەرگری بکات بەرامبەر ئەو پاراستنەی کە لەلایەن ڤاکسینەوە درووست دەبێت، نیگەرانی زیاتر بووە لە هەموو جیهاندا کە ڕەنگە پەتاکە و ڕێوشۆینەکانی گیراونەتە بەر بۆ نەهێشتنی بڵاوبونەوەی، بۆ ماوەیەکی درێژخایەنتر بەردەوام ببێت.

نزیکەی دوو ساڵ بەسەر دەستپێکردنی پەتای کۆرۆنا کە بەهۆییەوە زیاتر لە 5 ملیۆن کەسی لە جیهاندا گیانیان لەدەستدا، وڵاتەکان لە حاڵەتی ئامادەباشیدان، زۆربەیان سنوردارکردنی گەشتی ئاسمانیان لە باشوری ئەفریقاوە سەپاندووە لەوەتای جۆرە نۆییەکەی لەوێ دۆزراوەتەوە.

XS
SM
MD
LG