Accessibility links

شاندی ئێران دەگاتە ڤییەنا بۆ دەستپێکردنەوەی وتووێژی ناوکی


میدیای دەوڵەتی ئێران ڕایگەیاند، عەلی باقری، سەرۆکی دانوستانکاری ناوکی ئێران ڕۆژی شەممە گەیشتە ڤییەنا بەر لە وتووێژەکان بە مەبەستی زیندووکردنەوەی ڕێککەوتنە ناوکییەکەی ساڵی 2015 ی ئێران لەگەڵ زلهێزانی جیهاندا.

ئاژانسی دەنگوباسی IRNA ی ئێران دەڵێت " عەلی باقری جێگری وەزیری دەرەوە بە سەرۆکایەتی شاندێک گەیشتە ڤیەننای نەمسا بۆ بەشداریکردن لە خولی داهاتووی کۆبوونەوەی کۆمسیۆنی هاوبەشی ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکەی ئێران."

ئەو وتووێژانەی لە مانگی شەشەوە ڕاگیراون، وا بریارە ڕۆژی دووشەممە لە نێوان ئێران، بەریتانیا، چین، فەرەنسا، ئەڵمانیا و ڕووسیا دەستپێبکاتەوە بۆ زیندووکردنەوەی ڕێککەوتنی ناوکی لەگەڵ ئێراندا.

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکاش بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ بەشداری دەکات.

ئەو ڕێکەوتنەی کە لە ئێران بە ڕێککەوتنی بەرجام ناسراوە، بۆ ڕێگریکردنە لە ئێران لە بەدەستهێنانی چەکی ناوەکی بە سەپاندنی سنوورێکی توند لەسەر بەرنامە ناوەکییەکەی و ناچارکردنی بە مانەوەی بە شێوەیەکی تایبەتی مەدەنی و ئاشتیخوازانە.

بەڵام ڕێککەوتنەکە لە ساڵی 2018 هەڵوەشایەوە کاتێک سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ تاکلایەنە ئەمەریکای لە ڕێککەوتنەکە کشاندەوە و پاشان ئێران دەستیهەڵگرت لە وابەستەبوونی بە ڕێککەوتنەکەوە.

بەڕێوەبەرایەتی بایدن دەڵێت کاردەکات بۆ گێڕانەوەی ئەمەریکا بۆ ڕێککەوتنەکە.

XS
SM
MD
LG