Accessibility links

ئێران داوای هەڵگرتنی سزاکان دەکات، چەند ڕۆژێک بەر لە دەستپێکردنەوەی وتووێژی ناوکی ڤییەنا


Iranian Foreign Minister Hossein Amirabdollahian
Iranian Foreign Minister Hossein Amirabdollahian

وەزیری دەرەوەی ئێران ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند، ئێران داوای هەڵگرتنی سزاکان دەکات سێ ڕۆژ بەر لە دەستپێکردنەوەی گفتوگۆی ناوکی لە ڤییەنا.

وتووێژە ناڕاستەوخۆکانی ڕۆژی دووشەممەی نێوان ئەمەریکا و ئێران بە بەشداری زلهێزەکان بە مەبەستی دڵنیابوون لەوەی کە هەردوو وڵات پابەندن بە ڕێککەوتننامەی ساڵی 2015 کە واشنتۆن لە ساڵی 2018دا لە ڕێکەوتنەکە کشایەوە و دووبارە سزاکانی سەپاندەوە بەسەر ئێراندا.

حوسەین ئەمیر عەبدوڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرۆکی سیاسەتە دەرەوەییەکانی یەکێتی ئەوروپا جۆزێف بۆرێل ڕایگەیاند ئەگەر لایەنە دژبەرەکان ئامادەبن بگەڕێنەوە سەر پەبەندبوونی تەواوی خۆیان و سزاکان هەڵبگیرێن ئەوا دەتوانرێت ڕێککەوتنێکی باش و تەنانەت دەستبەجێش ئەنجام بدرێت".

میدیاکانی ئێران لە زاری ئەمیر عەبدوڵڵاهیانەوە دەڵێن: "ئێران ڕێککەوتنێکی باش و متمانە پێکراوی دەوێت".

ڕافائێل گرۆسی، سەرۆکی دەزگای نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆمی ڕۆژی چوارشەممە دوای گەشتەکەی بۆ تاران ڕایگەیاند کە هیچ پێشکەوتنێک لەسەر چەند بابەتێک کە جێگای مشتومڕن نەبووە.

گرۆسی وتی: " ئێمە نزیکین لەو خاڵەی کە من ناتوانم دڵنیابم لە مسۆگەرکردنی بەردەوامی زانیارییەکان".

لەگەڵ ئەوەشدا ئەمیرعەبدوڵاهیان بە بورێلی ڕاگەیاند کە ئێران بە باوەڕێکی باش لە وتووێژەکانی ڤیەننا ئامادە دەبێت، سەرەڕای پێشێلکردنی ڕێککەوتننامەی ساڵی 2015 لەلایەن ئەمەریکا.

وەزیری بەرگری ئەمەریکا لۆید ئۆستن هەفتەی ڕابردوو لە پایتەختی بەحرەین ڕایگەیاند هەموو بژاردەکان کراوە دەبن ئەگەر دیپلۆماسی شکست بهێنیت بۆ ڕاگرتنی بەرنامە ناوەکییەکەی ئێران.

ئۆستن گوتیشی لەم چەند مانگەی دواییدا ڕەفتارەکانی ئێران هاندەر نەبوون بەتایبەتی لە کاتێکدا بەرنامەی ناوکی فراوان کردوە.

سەرچاوە: ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG