Accessibility links

ئاژانسی USAID دەڵێت ئەو گەنمەی بەسەر جوتیارانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریادا دابەشیکردووە کوالێتییەکی بەرزی هەیە


ئاژانسی ئەمەریکی بۆ گەشەپێدانی نێودەوڵەتی (USAID) دەڵێت تۆوی گەنمی نێردراو بۆ باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەپێی ستانداردی سەلامەتی و کوالێتییە.

ئەمەش دوای ئەوە هات کە حکومەتی سوریا چەند ڕاگەیەندراوێکی سەبارەت بە خراپبوونی ئەو تۆوە بڵاوکردەوە کە لەلایەن ئاژانسەکەوە بۆ جوتیارانی ناوچەکە نێردراوە.

هەفتەی ڕابردوو، یو ئێس ئای دی 3000 تۆن تۆوی گەنمی دابینکرد بۆ جوتیارانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا وەک یارمەتی لەم دۆخە ئابوریە خراپەی ناوچەکەدا.

بەڵام حکومەتی سوریا ڕۆژی سێشەممە گوتی گەنمەکە خراپە و بە کەڵکی چاندن نایەت و داوای لە جووتیارانی هەرێمەکە کرد کە ئەو تۆوە بەکارنەهێنن.

بەرپرسێکی بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵی لە پارێزگای حەسەکە بە ئاژانسی دەنگوباسی سانای دەوڵەتی سوریای ڕاگەیاند کە گەنمەکە کرمی زەوی بە ڕێژەی 40٪ تێدایە ئەمەش خراپە بۆ زەوی و کشتوکاڵ".

بەڵام وتەبێژێکی یوئێس ئای دی لە واشنتن بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند کە ئەوان پێش ناردنی گەنمە، تۆوەکان تاقی دەکرێنەوە لە ڕووی سەلامەتی و کوالێتی.

"یو ئێس ئی دی تۆوی گەنمی عەدەنە و جیهان دەگەیەنێتە جوتیارانی سوریا، وتەبێژی یوئێس ئەی دی ڕایگەیاند،" تۆوەکان هی هەرێمەکەن و لە توێژینەوەیەکی باوەڕپێکراودا لە هەرێمی کوردستانی عێراق چەندین تاقیکردنەوەی لەسەر ئەنجام دەدەن بۆ پشتڕاستکردنەوەی کوالێتییان پێش ئەوەی بینێرن و بەسەر جوتیارانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریادا دابەشی بکەن".

ئەو بەرپرسەی ئەمەریکا ئەوەشی خستەڕوو کە " ئەو تۆوانە لەڕووی خاوێنی و ڕێژەی گەشەکردن و پیسی و بوونی جۆ و کەڕ و نەخۆشی شیکردنەوەی بۆ دەکرێت".

بەپێی ڕاپۆرتە خۆجێییەکان، هەندێک جوتیار ئەو تۆوانەیان وەرگرتووە و دەستیان کردووە بە چاندنی کێڵگەکانیان.

باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بە شێوەیەکی زۆر لە ژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی سووریای دیموکراتی (هەسەدە)دایە، کە هێزێکی سەربازیە بە سەرکردایەتی کوردەکان کە لە شەڕی دژ بە داعشدا هاوپەیمانێکی گرنگی ئەمەریکان.

حکومەتی سوریا لەم ناوچەیەدا بوونی دەسەڵاتێکی کەمی هەیە و دان بە بەڕێوەبەرایەتی خۆبەڕێوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریادا نانێت، هەروەها دژی بوونی سوپای ئەمەریکایە لە ناوچەکەدا کە نزیکەی 900 سەربازی ئەمەریکی لەباکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ماونەتەوە وەک بەشێک لەهاوپەیمانی نێودەوڵەتی شەری دژ بە داعش.

جۆن ساڵح، شرۆڤەکاری سیاسی، دەڵێت: "ڕژێمی ئەسەد لەگەڵ هاوپەیمانە سەرەکییەکەی، ڕووسیا، نایانەوێت ئەو هەرێمە کوردیە گەشە بکات، بەتایبەتی ئەگەر بە هاوکاری ئەمەریکا بێت".

ساڵح بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند کە حکومەتی سوریا دەیەوێت باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە ڕووی ئابوورییەوە بە لاوازی بمێنێتەوە بەو هیوایەی ڕۆژێک لە ئەگەری ڕۆیشتنی هێزەکانی ئەمەریکادا هەرێمەکە بخاتەوە ژێر دەسەڵاتی خۆی.

دەشڵێت، لەبەر ئەوە، ئەوان ئەم هەواڵە ناڕاستەیان بڵاوکردەوە بۆ ئەوەی ترس بخەنە دڵی جوتیارانەوە کە لەم کاتەدا پێویستیان بە یارمەتی زۆر هەیە.

XS
SM
MD
LG