Accessibility links

لەگەڵ ڕووداوەکاندا: تورکیا و قەیرانی سیاسی و ئابوری


وەزیری بەرگری تورکیا دەڵێت "جوگرافیایەک نییە بە ناوی کوردستانەوە" وەک شیکەرەوە ئاماژەی پێدەکەن؛ ئەمە دەشێت بەشێک بێت لەو سیاسەتەی حکومەتەکەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا بەکاریدەهێنێت بۆ پەراوێز خستن یان سڕینەوەی ئەو جوگرافیایانەی نەتەوەکانی غەیرە تورک بە نیشتمانی خۆیان ناودێری دەکەن.

ڕەنگدانەوەی ئەم جۆرە سیاسەتەی تورکیا لەناو وڵاتەکەی خۆیدا زۆرە و بە هەمان شێوەش لە هەرێمی کوردستانی عێراق و لە ناوچە کوردنشینەکانی سوریاشدا بە تەواوەتی و بە ئاشکراییش دیارن.

هەندێک لە شارەزا ئەم جۆرە لێدوان و سیاسەتانە بە هەنگاوێکی حکومەتی تورکیا دەبینن بۆ خۆ دورخستنەوە و بۆ بەلاڕێدابردنی سەرنجدان لە شکستی ئابوری و دارایی ئانکەرە.

دراوی تورکیا هەروادێ و زیاتر نرخ و بەهای خۆی لە دەستدەدات و ئابوریناسانیش ئەم ڕەوشە داراییەی تورکیا بە تۆقێنەر ناودێر دەکەن و دەڵێن، زۆریش قورسە بتوانرێت بزانرێت نرخی لیرەی تورکیا چەندێکی تر دادەبەزێت لە کاتێکدا پێدەچێت بڕیاردەرانی سیاسی، خۆیان ئامادەییان تیادابێت تا نرخی دراوی وڵاتەکە هەروا بە ئاسانی بەرەو دابەزینی زیاتر بڕوات.


میوانی بەرنامە:

هێژا دڵشاد، شارەزای کاروباری تورکیا

زۆرێک لە ئابوریناسان هۆکاری سەرەکی دابەزینی لیرەی تورکیا دەگەڕێننەوە بۆ ئەو شەڕەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا دەیکات لەگەڵ "نرخی سود"دا، هەرچەندە بەردەوام ئاگاداریشیان کردۆتەوە لەوەی ئەم شەڕە لەگەڵ نرخی سوددا دەبێتە هۆکاری سەرەکی بۆ هەڵاوسانی ئابوری و وەک بەرەنجامێکیش، گرانی بە ڕێژەی گەورە زیاتر و زیاتر دەبێت.

بە گستیش کاتێک باس لە سیاسەتەکانی تورکیا دەکرێت، بەتایبەتیش پاش کودەتا سەرنەگرتووەکەی مانگی 7ی ساڵی 2016، ناکرێت باس لە ڕەهەندەکانی ئەو کودەتایە نەکرێت، وەک دەگوترێت "ئەو کودەتا سەرنەگرتووە کاریگەرییەکی تەواوەتی هەبووە لەسەر هەموو جومگەکانی دەوڵەتداری لە تورکیادا."

عەلی باباجان، وەزیری پێشووی ئابوری حکومەتی تورکیا دەڵێت "سیاسەتەکانی ئەردۆغان لە وڵاتەکەدا بوونەتە هۆکاری مایەپوچکردنی تورکیا."

ئەحمەد داودئۆغڵو، سەرەک وەزیری پێشووی تورکیا کە ئێستا بە کەسایەتییەکی ئۆپزسیۆن دادەنرێت لەو وڵاتەدا، جەخت دەکاتەوە لەوەی "ڕووداوەکانی ناو تورکیا لە نەزانی و کەمتەرخەمییەوە نین، بەڵکو سەرچاوەکانی دەگەڕێنەوە بۆ ئەو پێشێلکارییە بە بەرنامە و بە مەبەستانەی دەکرێن، بە تایبەتیش لەپاش کودەتا سەرنەگرتووەکەی ساڵی 2016وە."

هێژا دڵشاد، شارەزای کاروباری تورکیا، وەڵامی پرسیارەکانی ئەم هەفتەیەی لەگەڵ ڕووداوەکاندا دەداتەوە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:29:44 0:00

XS
SM
MD
LG