Accessibility links

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی: ڤاکسینەکان تەنها %40 گواستنەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنایان کەمکردووەتەوە


بەڕێوەبەری ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی تێدرۆس ئەدهانۆم گێبریۆسیس ڕایگەیاند زۆربەی ئەو کەسانەی کە ڤاکسینەکانیان وەرگرتووە بە شێوەیەکی هەڵە واتێگەیشتبوون کە وەرگرتنی ڤاکسینەکان مانای ئەوەیە ئیتر پێویست ناکات ئاگاداری خۆیان بن.

تێدرۆس بە پەیامنێرانی گوت " ئێمە نیگەرانین لەمەڕ ئەو بەهەڵەداچوونە لەسەر ڤاکسینەکان و گوایە ئەوکەسانەی کە ڤاکسینیان وەرگرتووە پێویست ناکات ئاگاداری خۆیان بن."

ئەو گوتیشی " ڤاکسینەکان کاریگەرن بەڵام مانای ئەوە نییە ڕێگری لە گواستنەوەی ڤایرۆسەکە بکەن."

لە هەمانکاتدا هۆشداریشی دا " ئامارەکانی بەر لە بڵاوبوونەوەی جۆری دەڵتای ڤایرۆسەکە نیشانی دابوو کە ڤاکسینەکان بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکەیان بە %60 کەم کردبۆوە. بەڵام بە بڵاوبوونەوەی جۆری دەڵتا ئەو ڕێژەیە دابەزیەوە بۆ %40."

سەرۆکی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی گوتی " ئەگەر ڤاکسینەکانت وەرگرتووە، کەمتر لە مەترسی نەخۆشییەکی قورس یان مردندایت بەهۆی ڤایرۆسەکەوە بەڵام هێشتا مەترسی ئەوەت هەیە توشی ڤایرۆسەکە بیت و بیگوازیتەوە بۆ کەسانی تر."

جارێکی تر جەختی کردەوە لەوەی چەندێک بکرێت پێویستە پابەند بیت بە ڕێنماییە تەندروستییەکانەوە .



XS
SM
MD
LG