Accessibility links

دوابەدوای لێدوانەکانی ئەردۆغان لیرەی تورکی بە شێوەیەکی بەرچاو دادەبەزێت


لیرەی تورکی لە تەواوی ئەمساڵدا بەڕێژەی 40٪ دابەزیوە. ئەردۆغان دەڵێت توندکردنەوەی سیاسەتی دراو هەڵئاوسان کەمتر ناکاتەوە. لەکاتێکدا بانکی ناوەندی هەر لە مانگی 9 ی ئەمساڵەوە ڕێژەی قازانجەکانی بە 400 خاڵ دابەزاندوە.

ڕۆژی سێشەممە لیرەی تورکیا بە نزیکەی لە 9٪ دابەزی؛ دوا بەدوای ئەوەی سەرۆک کۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بەرگری لەو دابەزینە زۆرەی قازانجەکان کرد و بەڵێنیدا کە "شەڕی سەربەخۆی ئابوری" بباتەوە، سەرباری زۆری ڕەخنەکان و داوای گۆڕینی ئاڕاستەکە لەو بارەیەوە.

لیرە بە رادیەک دابەزیەوە و گەیشتە 12.49 لە بەرامبەر نرخی دۆلاردا، ئەمە یانزەهەمین جارە لیرە بەردەوام بەهاکەی دادەبەزێت. ئەمساڵ لیرەی تورکی 40٪ ی بەهای خۆی لە دەستداوە، بە نزیکەیی 20٪ لە سەرەتای هەفتەی ڕابردووەوە. بەپێی نرخی بازاڕی دراو لە کاتژمێر 10:48 بە کاتی گرینیچ نرخی لیرە 12.32 بووە.

سەمیح تومەن جێگری پێشووی پارێزگاری بانکی ناوەندی کە مانگی ڕابردوو لەلایەن ئەردۆغانەوە دەرکرا داوای گەڕانەوەی دەستبەجێی ئەو سیاسەتانەی کرد کە پارێزگاری لە بەهای لیرە دەکەن.

دابەزینی ڕۆژی سێشەممە گەورەترین دابەزین بوو بۆ لیرەی تورکی هەر لەو کاتەوەی کە سەرۆکی پێشووی بانکی ناوەندی لە مانگی 3 ەوە دەرکراوە، زیانەکان لە ماوەی 11 ڕۆژ دا خراپترین دۆخ بووە لەوەتەی مانگی 11 ی ساڵی 1999ەوە. تا ئێستاکە لیرە خراپترین بەهای ئاڵوگۆڕی هەبووە لە بازاڕی ئەم ساڵدا. وەک شیکەرەوەکان راڤەی دەکەن بەهۆی بێ سەروبەری و کەمبوونەوەی پارەی پێشوەختەوە بووە.

ئەمڕۆ سێشەمە لیرە بەرامبەر یۆرۆ تا رادەی ئەوپەڕی دابەزین دابەزیوە و گەیشتە 13.8815.

قەیرانی دابەزینی لیرەی تورکی دوا بەدوای ئەوە هات کە پارتی داد و گەشەپێدان بە سەرۆکایەتی ئەردۆغان پشتگیری لە راپرسییەکان و داواکاری ئۆپۆزسیۆن کرد بۆ ئەنجامدانی دەنگدانی پێشوەخت بەر لە وادەی خۆی کە وابڕیار بووە لەساڵی 2023 دا ئەنجام بدرێت، هاوکاتی نیگەرانییەکانی خەڵکی تورکیاش سەبارەت بەرزبوونەوەی لە رادەبەدەری بژێوی ژیان و گوزەران لەو وڵاتەدا.

سەرچاوە: رۆیتەرز

XS
SM
MD
LG