Accessibility links

حوسییەکانی یەمەن زیانی گەورەیان لێدەکەوێت


هاوپەیمانێتی لەشکریی بە سەرکردایەتی عەرەبستانی سعودیە، 10 کردەی لەشکریی بۆ سەر پێگەکانی حوسییەکان ڕادەگەیەنێت لە یەمەن.

لە ڕاگەیەندراوەکەی ئەمڕۆ یەکشەممەیدا، هاوپەیمانێتی بە سەرکردایەتی عەرەبستانی سعودیە دەڵێت "لەو کردە لەشکریانەی 24 کاتژمێری ڕابردوو کراونەتە سەر پێگەکانی حوسییەکان لە مەئرب و بەیزا و جوف و زیاتر لە 40 میلیشیای حوسییەکان کوژراون و 7 ماشینی سەربازییش تێکشکێندراون."

بێ لەو کردە لەشکریانە، ئەم هاوپەیمانێتییە لەشکرییە هێرشی تریشی کردۆتە سەر حوسییەکان لە کەناری ڕۆژئاوای یەمەندا بۆ پشتیوانی لەو هێزانەی دژی حوسیەکان دەجەنگن و پێگەکانیش دەکەونە دەرەوەی ئەو سنورەی لە ڕێککەوتنی ئاگربەستی ستۆکهۆڵمدا ئاماژەیان پێکراوە.

لە ئاکامی ئەو هێرشانەی ڕۆژی شەممەدا وەک لە ڕاگەیاندراوەکەی هاوپەیماێتیدا هاتووە "13 ئامانجی لەشکریی حوسییەکان خاپورکراون و ئامانجەکانیش بریتین لە عەماری چەک و تەقەمەنی و سیستەمی بەرگری ئاسمانی و بنکەکانی هەڵدان و ئاڕاستەکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، ئەو ئامانجانەش لە ناوچەکانی سەنعا و سەعدە و مەئرب بوون."

ئەم کردە لەشکریانەش هاوکاتن لەگەڵ پێشڕەوییەکانی هێزە هاوبەشەکانی یەمەندا لە باشوری شاری بەندەریی حودەیدە و وەک ئاماژەی پێدەکرێت لە ئاکامی ئەو هێرشە زیانێکی زۆری گیانی هەیە لەناو حوسییەکاندا.

هێزە هاوبەشەکانی یەمەن ڕایدەگەیەنێت "بەتەواوەتی دەستگیراوەتەوە بەسەر ناوچەی حیس و هێزەکانیش لە پێشڕەویدان بۆ دەستبەسەرداگرتنەوەی ناوچەی ئەلجەراحی، لە باشوری ڕۆژهەڵاتی هەرێمی حودەیدە.

هێزە هاوبەشەکانی یەمەن توانیویانە دەستبگرنەوە بەسەر ڕێگەی سەرەکی گەیاندنی کۆمەک و یارمەتی بۆ حوسییەکان لە دوڕیانی ئەلعەدین و لەو بەرەیەشەوە، وەک دەڵێت هێزەکان لە پێشڕەویدان بە ئاڕاستەی ناوچە شاخاویەکانی ئەو ناوچەیەدا.

سەرچاوە لەشکرییەکان دەڵێن "فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانێتی بەسەرکردایەتی عەرەبستانی سعودیە، بنکەیەکی سەرکردایەتی و کۆنترۆڵی میلیشیاکانی حوسیەکانی خاپور کردوە لە ناوچەی جەبەل ڕەئس لە ڕۆژهەڵاتی حودەیدە. سەرچاوەکان دەڵێن ئەو بنکەیە بۆ هەڵدان و ئاڕاستەکردنی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان بووە و هەروەهاش بنکەیەکی سەرەکی پەیوەندیکردنی حوسییەکان بووە.

XS
SM
MD
LG