Accessibility links

ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئیسرائیل: ئێران ڕەفتارەکانی خۆی ناگۆڕێت مەگەر ناچار بکرێت


ئایال هۆلتا، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئیسرائیل لە میانەی پـێشکەشکردنی وتارەکەی لە کۆنفرانسی مەنامەدا، یەکشەممە 21 ی مانگی یازدەی 2021
ئایال هۆلتا، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئیسرائیل لە میانەی پـێشکەشکردنی وتارەکەی لە کۆنفرانسی مەنامەدا، یەکشەممە 21 ی مانگی یازدەی 2021

ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئیسرائیل دەڵێت "ئێران ڕەفتارەکانی خۆی ناگۆڕێت مەگەر ناچار بکرێت."

ئایال هۆلتا، لە پەراوێزی کۆنفرانسی ساڵانەی دیالۆگی مەنامەدا ئاماژەی بەوە کردوە وەک دەڵێت "بەڕێوەبەرایەتییە یەک بە دوا یەکەکانی ئەمەریکا نەیانتوانیوە ئێران ناچار بکەن بەوەی ڕەفتارەکانی خۆی بگۆڕێت و ئەگەر ئێران ناچار نەکرێت ئەوا هەرگیز ئەو ڕەفتارانەی خۆی ناگۆڕێت."

ئایال هۆلتا، ئاماژەش بەوە دەکات کە دۆسێی ئێران دۆسێیەک نییە تەنها تایبەت بێت بە ئیسرائیلەوە، بەڵکو بە کێشەیەکی جیهانی ناودێری دەکات و جەخت دەکاتەوە لەوەی دەوڵەتی ئیسرائیل پشتیوانی کاری یەکلاکەرەوەی نێونەتەوەیی دەکات بەڵام دەشڵێت "ئیسرائیل ئامادەیە بۆ بەرگری لە خۆکردن ئەگەر ناچاربوو."

هۆلتا دەڵێت "ئێمە هەموو ئامادەکارییەکی خۆمان دەکەین و لەوبڕوایەشداین ئێران ناگاتە هیچ چارەسەرییەک و چونکە لە ڕوانگەی ڕەفتارەکانیەوە، ئەم ڕژێمەی ئێران ئەو ڕژێمە نییە چارسەرکردن بخوازێت."

لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە تواناییەکانی ئێران لە بواری هێرشە ئەلیکترۆنییەکاندا، هۆلتا خۆی بە دور گرت لەوەی پشتڕاستی بکاتەوە بەڵام دەڵێت "شەڕی ئەلیکترۆنی لە ئێستادا زۆر ساناتر لەبەردەستی ئێرانە، بەبێ ئەوەی ئێران باجی بەرەنجامی ئەو کارانەی بدات."

XS
SM
MD
LG