Accessibility links

لەم مانگەدا 19 هاووڵاتی لە سوریا بەهۆی تەقەمەنی پاشماوەی شەڕ گیانیان لەدەستداوە


ڕێکخراوێکی چاودێری شەڕی سوریا ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند لە سەرەتای مانگی 11 وە 19 هاووڵاتی سڤیل لە سوریا بەهۆی تەقەمەنی پاشماوەی شەڕ کوژراون.

ڕوانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ کە بنکەی لە بەریتانیایە ڕایگەیاند "لە سەرەتای مانگی یازدەوە، لە پارێزگاکانی ئیدلب، حەلەب، دەرعا، حەمە و حومس، 19 هاووڵاتی سوریایی، کە هەشت منداڵ و سێ ژنیان تێدایە، بەهۆی تەقەمەنیەکانی پاشماوەی شەڕەوە کوژراون".

ئەو تەقەمەنییانەی لە کێڵگەکان, بە درێژایی ڕێگاکان و تەنانەت لە باڵەخانەکان لەلایەن هەموو لایەکەوە لە شەڕی دەیان ساڵەی سوریادا ماونەتەوە، هەزاران هاوڵاتی مەدەنیان بریندار کردووە و سەدانی دیکەشیان کوشتووە.

سوریا لە ساڵی ڕابردوو ژمارەی قوربانیانی بەهۆی بۆمبی چێندراو تێپەڕبوو لە ژمارەی ئەوە کەسانەی کە بەهۆی بۆمبی لاڕێگا و تەقینەوەوە لە ئەفغانستان کوژرابوون.

نەتەوە یەکگرتووەکان لە مانگی سێ ڕایگەیاند لەو بڕوایەدایە لە سەرانسەری سوریا لە هەر سێ کۆمەڵگەیەکی پڕ دانیشتواندا یەکێکیان بە بۆمب و تەقەمەنی پیس بووە.

وا مەزەندە دەکرێت هەتا ئێستا نزیکەی نیو ملیۆن کەس لە شەڕی سوریادا گیانیان لەدەستدابێت و ملیۆنان کەسی تریش بەهۆی ئەوە شەڕە سەختەوە ئاوارە بووبن کە لە ساڵی 2011 دەستیپێکرد.

XS
SM
MD
LG