Accessibility links

‌هونەرمەندی سوریایی عومەر سولەیمان لە زیندانی تورکیا ئازاد دەکرێت


عومەر سولەیمان،هەونەرمەدنی سوریایی ڕۆژی هەینی لە تورکیا لە زیندان ئازاد کرا دوو ڕۆژ پاش دەستگیرکردنی بە تۆمەتی پەیوەندی بە چەکدارە کوردەکانەوە. بەڕێوبەرەکەی و سەرچاوەیەکی ئاسایشی ناوخۆش هەواڵەکەیان پشتڕاستکردەوە.

ئاژانسی ڕۆیتەرز دەڵێت سەرچاوەیەک ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، کە عومەر ئەلماسیخ، ناوی ڕاستەقینەی ئەو گۆرانیبێژەکە، دوای ئەوەی لێدوانێکی دا بە هێزە ئەمنییەکان، لەلایەن دادگایەکی خۆجێهی لە پارێزگای سانلیئورفای سەر سنووری سوریا ئازاد کرا.

دوای دەستپێکردنی پیشەکەی لە ئاهەنگی هاوسەرگیری و بۆنەکانی تر لە باکوری سوریا ، میوزیکە شادەکانی عومەر سولەیمان لەم ساڵانەی دواییدا ناوبانگی نێودەوڵەتی بۆ دروست کرد.

ئەو نزیکەی دە ساڵە لە تورکیا دەژێت پاش ئەوەی وەکو نزیکەی 3 ملیۆن و 600 هەزار هاووڵاتی سوریایی بەهۆی شەڕی سوریاوە ڕوویان کردە تورکیا.

ئەو هونەرمەندە تۆمەتبار کراوە بەوەی ئەندامی یەپەگەیە کە ئانکەرە بە شێک لە پەکەکەی دادەنێت.

بەڕێوبەرەکەی ئەو تۆمەتانە ڕەت دەکاتەوە کە عومەر سولەیمان پەیوەندی بە هیچ گروپێکی چەکدارییەوە هەبێت.

XS
SM
MD
LG