Accessibility links

بەهۆی شەڕ و پێکدادان لە ئێران سێ پۆلیس دەکوژرێن


ئەرشیف: گروپێک لە پاسەوانانی سنووری ئێران لە سنووری وڵاتەکە لەگەڵ پاکستان و ئەفغانستان.
ئەرشیف: گروپێک لە پاسەوانانی سنووری ئێران لە سنووری وڵاتەکە لەگەڵ پاکستان و ئەفغانستان.

ئاژانسی دەنگوباسی IRNAی دەوڵەتی ئێران ڕادەگەیەنێت، لە شەڕ و پێکدادان لەگەڵ گروپێکی چەکدار لە باشوری ڕۆژهەڵاتی وڵات، سێ ئەندامی هێزە ئەمنییەکانی ئێران، کوژراون کە یەکێکیان پلەی کۆڵۆنێلی هەبووە.

عەبدولڕەزا نازری، بەڕێوەبەری پۆلیسی ستانی کرمان، بە ئاژانسە هەواڵییەکەی ڕاگەیاندووە، کە هێزە ئەمنییەکان لە کاتێکدا لە ناوچەیەکی سنووری ستانی سیستان و بەلووچستان لە ئەرکدابوون لەگەڵ گروپێکی چەکداریدا ڕووبەڕو بوونەوە.

سێ لە هێزە چەکدارەکان کوژراون و شەشیش برینداربوون. ئەو بەرپرسەی پۆلیس ڕایشی گەیاندووە ڕووبەڕووبوونەوەکە نزیکەی 24 کاتژمێر درێژەی کێشاوە.

ئاژانسەکە دەڵیت دوو ئەندامی ئەو گروپە چەکدارییەش کوژراون کە " مێژوویەکی درێژدەمی بەدکاری و ناسەقامگیریان لە ناوچەکانی باشوری وڵاتەکەدا هەیە" بەبێ ئەوەی ناوی گروپەکە بهێنێت.

ئیرنا ئاماژەی بەچالاکیی نایاسایی و قاچاخچێتی لەناوچەی پێکدادانەکان کردووە.

ئەو ناوچەیە دەکەوێتە سەر سنووری ئێران لەگەڵ پاکستان.



XS
SM
MD
LG