Accessibility links

یۆنان بە هۆی یارمەتیدانی کۆچبەرانی نایاساییەوە 24 کەس دادگایی دەکات 


لە ڕۆژی پێنجشەممەوە داگای دورگەی لیسبۆس پەنابەرێکی سوریایی و 23 خۆبەخشی بەشدار لە ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنی کۆچبەران لە یۆنان لە ماوەی قەیرانی کۆچ لە ساڵی 2015دا، بە تۆمەتی یارمەتیدانی کۆچبەرانی نایاسایی، دادگایی دەکات.

لەڕاپۆرتێکی مانگی 6 ی 2021 دا پەرلەمانی ئەوروپا ئەو پرسەی باسکردووە بەوەی کە "پرسێکی هەرە گرنگە بۆ تاوانبارکردنی هەماهەنگی لە ئەروپا" ئەم پرسە چەندین ڕێکخراوی کۆچ و کۆچبەرانی نیگەران کردووە.

لە ناو تۆمەتبارەکاندا سارا ماردینی، پەنابەرێکی سوریایی دانیشتوی ئەڵمانیا هەیە، کە بە ڕزگارکەری کۆچبەران لە دەریای ئیجە ناسراوە لەگەڵ خوشکەکەیدا کە مەلەوانێکی یارییە ئۆڵمپییەکانە و گەنجێکی ئیرلەندی بەناوی شان بایندەر.

بایندەر و ماردینی لە ساڵی 2018 بۆ ماوەی نزیکەی 100 ڕۆژ دەستگیرکران و لەو کاتەدا تەمەنیان 23 و 25 ساڵ بووە، بە کەفالەت ئازاد کران و دەبوایە دەستبەجێ یۆنان بەجێ بهێڵن.

پارێزەرەکەیان هاریس بیتسیکۆس بە ئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاند کە ئەوان بە سزای پێنج ساڵ زیندانیکردن حوکم دراون.

ئەوان ئەندامی "ناوەندی وەڵامدانەوەی فریاکەوتنی نێودەوڵەتی" بوون ،کە تا ساڵی 2018 لە دەریای ئیجە چالاک بوون، لەوێ لەگەڵ چەند خۆبەخشانێکی دیکەدا بە تومەتی "بەشداریکردن لە ڕێکخراوێکی تاوانکاریی"دا هاوکاری "کۆچی نایاساییان" کردووە.

بەپێی بڕیاری تۆمەتبارکردنەکە، ئەندامانی ڕێکخراوەکە لە نێوان ساڵانی 2016 و 2018دا هاوکاری ڕاستەوخۆیان پێشکەش بە تۆڕەکانی ڕێکخستنی قاچاخی کۆچبەران کردووە، ئەمەش لە ڕێی ئاگادارکردنەوەیان بەر لە گەیشتنیان بۆ دوورگەکان و ڕێکخستنی کاروباری پێشوازیکردنیان بەبێ ئاگادارکردنەوەی دەسەڵات.

هەندێکیش لەوانە بە تومەتی "سیخوڕیکردن" سزا دراون، لەبەرئەوەی چاودێری ئامێرە بی تەلەکانی تایبەت بە پاسەوانانی کەناراوەکانی یۆنان و ئاژانسی کۆنتڕۆڵی سنوورەکانی ئەوروپا (Frontex)یان کردەوە، رێکخراوی هیومان ڕایتس وۆچ لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوە کرد ووە کە ئامێرەکان نهێنی پارێزیان بۆ نەکراوە واتە کۆدینیان بۆ نەکراوە.

بەڵام پارێزەرەکەیان بیتسیکۆس روونی کردەوە کە تۆمەتەکانی "بەشداریکردن لە ڕێکخراوێکی تاوانکار" و "پێشێلکردنی نهێنییەکانی دەوڵەت" سزاکەی زیندانی هەتاهەتاییە، بەڵام "هێشتا لەژێر لێکۆڵینەوەدان" و ئاماژەی بەوە کرد کە "لەوانەیە دادگاییەکی جیاواز هەبێت" بۆ ئەو دوو تۆمەتە.

هیومان ڕایتس وۆچ ئاماژەی بەوە کردووە کە سارا ماردینی ڕۆژی پێنج شەممە ناتوانێت لە دورگەکە بێت ، چونکە دەسەڵاتدارانی یۆنان رەتیان کردەوە کە سزای قەدەغەکردنی هاتنی بۆ ناو وڵاتەکەی لەسەر هەڵبگرن.

سارا ماردینی و خوشکەکەی کە ناوی یوسرایە، ئەندامی تیمی پەنابەرانی ئۆڵمپیاد بوون لە ئۆلۆمپیادی 2016 و 2020 لە مانگی 8 ی ساڵی 2015 لە کەناراوەکانی تورکیاوە گەیشتبوونە دورگەی لیسبۆس، هەر لەو کاتەدا توانیبویان 18 سەرنشینی یەختێک ڕزگارکرد بکەن کە یەختەکەیان پەکی دەکەوێت و بە ئاستەم گەیشتبووە کەناراوەکە.

شایەنی باسە نزیکەی یەک ملیۆن کۆچبەر و پەنابەر لە کاتی قەیرانی کۆچی ساڵی 2015 دا لەڕێی دەریای ناوەڕاستەوە لە سنوری تورکیاوە پەڕیونەتەوە بۆ خاکی یۆنان.

XS
SM
MD
LG