Accessibility links

فایزەر دەرمانی چارەسەری کۆرۆنا بۆ 95 وڵاتی جیهان دابین دەکات 


کۆمپانیای فایزەر ڕێککەوتنێکی لەگەڵ گروپی تەندروستی گشتی جیهانیدا مۆرکردووە بۆ ڕێگەدان بە پیشەسازی دەرمانی جیناتیکی بۆئەوەی ئەو دەرمانە ئەزمونگەرییەی کۆڤید-19 بۆ 95 وڵات دابینبکات.

کۆمپانیای دەرمانسازیی ئەمەریکا ڕۆژی سێشەممە رایگەیاند؛ ڕێککەوتنێکی لەگەڵ کۆمەڵەی مافی پێدانی خاوەندارێتی دەرمانسازیی بنکە لە جنێڤ واژۆکردووە بۆ دروستکردنی حەب بۆ وڵاتانی کەم دەرامەت و داهات مامناوەند کە نزیکەی 53٪ ی دانیشتوانی جیهان پێکدەهێنن.

فایزەر گوتی حەبەکە مەترسی چارەسەری لە نەخۆشخانەکان کەمتر کردۆتەوە و گیان لەدەستدانەکانیشی بە نزیکەیی بە رێژەی لە 90٪ کەمکردۆتەوە لەو کەسانەدا کە بە کەمی یان مامناوەند توشی ڤایرۆسەی کۆرۆنا بوون. شارەزایانی سەربەخۆ راوێژی ئەوەیان کرد کە کۆتایی بە لێکۆڵینەوەکەی فایزەر بهێنرێت بەهۆی ئەنجامە هاندەرەکانیەوە.

گەیشتنە ڕێکەوتن؛ بەر لەوەی رێگە بدرێت حەبەکە بەکاربهێنرێت، ئەمەش تا رادەیەک ئاستی هیواکان بەرزدەکاتەوە کە لەوانەیە بەمزوانە یارمەتیدەر بێت بۆ کۆتاییهێنان بە پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا.

ستێبان بورۆن (Esteban Burrone) لە کۆمەڵەی مافی پێدانی خاوەندارێتی دەرمانسازیی گوتی: "زۆر گرنگە کە بتوانین دەستمان رابگات بە دابینکردنی دەرمانێک کە تازە پەرەی پێ دراوە؛ پێدەچێت کاریگەری هەبێت بۆ زیاتر لە 4 ملیار کەس."

یوانکێنگ هۆ، ڕاوێژکاری باڵای سیاسەتی یاسایی لە مەدێسین سانس فرانتیێرس( MSF) ڕایگەیاند: ئێم ئێس ئێف بێهیوا بووە لەوەی ڕێکەوتنەکە بتوانێت حەب بۆ هەموو وڵاتان دابینبکات.

ئەو وتیشی: "ئێستا جیهان دەزانێت کە پێویستە دەستڕاگەیشتن بە پێداویستییە پزیشکییەکان بۆ کۆڤید-19 بۆ هەموو کەس مسۆگەر بکرێت، بۆ هەموو شوێنێک دابینبکرێت، ئەگەر بەڕاستی دەمانەوێت ئەم پەتایە کۆنترۆڵ بکەین."

فایزەر دەڵێت: داوا لە بەڕێوەبەرایەتی خۆراک و دەرمانی ئەمەریکا و ڕێکخەرەکانی تر دەکەیەن کە بە زووترین کات بەکارهێنانی حەبەکە پەسەند بکەن.

فایزەر پارە لە فرۆشتنی وڵاتانی کەم داهات وەرناگرێ، کە کەمتر لە 1٪ ی دەرزییەکانی ڤاکسینی کوڤید-19یان دابین کردووە. هەروەها مافی موڵکایەتی لە سەر فرۆشتن لە هەموو ئەو وڵاتانەی کە مامەڵەکە دەیانگرێتەوە لادەبات. هاوکات پەتای کۆڤید-19 هەر بە حاڵەتی فریاکەوتنی تەندروستی گشتی دەمێنێتەوە.

کۆمەڵەی پێدانی مافی خاوەندارێتی دەرمانسازی لە مانگی 10 دا ڕایگەیاند کە کۆمپانیایەکی دیکەی دەرمانسازی ئەمەریکا بە ناوی مێرک ڕازی بووە بە دابینکردنی حەبی کۆڤید-19 بۆ 105 وڵاتی هەژار لە جیهان دا.

لە سەرەتای ئەم مانگەوە بەریتانیا ڕازی بوو کە حەبی مێرک بەکاربهێنێت. ئەو چاوەڕێی ڕەزامەندی لە شوێنێکی دیکەوە دەکات.

سەرەڕای بڕیارەکانی فایزەر و مێرک بۆ هاوبەشیکردنی مافی خاوەندارێتی دەرمانی چارەسەری کۆڤید-19 ی تایبەت بە خۆیان، بەڵام فایزەر و بەرهەمهێنەرانی دیکەی ڤاکسین ڕەتیان کردەوە هاوکێشەی کیمیای ڤاکسینەکەی خۆیان بڵاوبکەنەوە بۆ ئەوەی لە ئاستێکی بەرفراوانتردا بەرهەمبهێنرێتەوە.

XS
SM
MD
LG